رووداو - ئاژانسەکان
دوای تێپەڕبوونی ٦ ساڵ لە گۆڕینی رەگەزی لە نێرەوە بۆ مێ ئەلێکس درومۆند بڕیاری دا چیدی ریشی نەتاشێت.

ئەلێکس درومۆند وەک دەروونناس و وێنەگر کاردەکات، ئەو حەزی لەوە نەبووە کە خەڵک بزانێت ئەو نێرە یان مێ، دەشڵێت "ریش تەنھا بۆ پیاو نییە، بەڵکو ئافرەتیش بۆ جوانی دەتوانێت ریشی درێژبکات".

ئەلیکس ئاماژەی بەوەش کردووە کە ھەوڵی داوە ببێتە مێ،"بەڵام ئەو کاتە ھەستم کرد کە گۆڕینی رەگەز کارێکی ئاسان نییە بۆیە بە ھەردوو شێواز دەردەکەوم نەک تەنھا وەکو نێر یان مێ".


.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)