رووداو - ھەولێر
ئەکتەری بەناوبانگی ھۆڵیوود مۆرین ئۆھارا ، کە بە دوایین ئەکتەرانی سەردەمی زێڕینی هۆڵیوود ھەژمار دەکرێت، کۆچی دواییکرد.
بەڕێوەبەری کارەکانی مۆرین رایگەیاند: " پێشتر باری تەندروستی مۆرین ئۆهارا باش بوو، بەڵام دوێنی لە تەمەنی 95 ساڵییدا لە ماڵەکەی خۆی کۆچی دواییکرد".
مۆرین یەکێکە لەو ئەکتەرانەی خەڵاتی ئۆسکاری بە دەستھێناوە بەهۆی رۆڵگێڕانی لە فیلمی How green was my valley.
مۆرین کچە قژسوورەکەی هۆڵیوود رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکاندا دەبینی، ئەو خەڵکی شاری دبلنی ئێرلەندایە و لە ساڵی 1939چووەتە هۆڵیوود ، لەوێ بووەتە خاوەنی رەگەزنامەی ئەمریکا و دەستی بە کاری نواندن کردووە، لە بەناوبانگترین کارەکانیشی ھەریەک لە فیلمی The quiet man ،Miracle on 34 th street و The Hunchback of Notre Dame بوون.
مۆرین لە سەرەتای حەفتاکان وازی لە کاری ھونەری ھێنا، دوای کوژرانی ھاوسەرەکەی، دەستی بە کاری بازرگانی کردووە و شوێنی هاوسەرەکەی گرتووەتەوە.


.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)