رووداو - هەولێر
داستانی خەج و سیامەند كە ئەفسانەیەكی كوردییە، لەلایەن دەرهێنەرێكی كوردەوە دەكرێتە دراما و هونەرمەند دڵنیا كامووسی تێیدا رۆڵی خەج دەبینێ.
دڵنیا كامووسی بە (رووداو)ی گوت “لەو درامایەدا رۆڵی سەرەكیم پێدراوە كە رۆڵی خەجە، من لەو درامایەدا كچی كوێخام و عەشقی سیامەند دەبم كە كوڕی بەگە، بەڵام بەپێی داوونەریتی كۆمەڵگە ئەو خۆشەویستییە رێی پێنەدراوە، بۆیە لە كۆتایی دراماكەدا خەج و سیامەند هەردووكیان دەكوژرێن”.
ئەو بەرهەمە كە زۆربەی كارەكانی تەواو بووە، لە دەرهێنانی هونەرمەند نزار مامەیە و لە نووسینی نازم دڵبەندە.



