باوك و كوڕ دوێت دەكەن

20-06-2014
ئەڤین سەڵاح
نیشانەکردن جەلال سەعید
A+ A-

رووداو- هەولێر

شەماڵ جەلال، كوڕی هونەرمەندی كۆچكردوو جەلال سەعید، گۆرانییەكی باوكی كە بڵاونەكراوەتەوە بە ناوی "جێم مەهیڵە" لەگەڵ گۆرانییەكی خۆی تێكهەڵكێش دەكات.

شەماڵ جەلال سەعید بە (رووداو)ی گوت "باوكم پێش ئەوەی كۆچی دوایی بكات ئەو گۆرانییەی گوتبوو، منیش پارچەیەكی گۆرانییەكەم لابردووە و خۆم دەیڵێم كە تێكستەكەی جیاوازە، باوكم باسی رۆیشتن دەكات، منیش پێیدەڵێم مەڕۆ".

شەماڵ هەروەها گوتی گۆرانییەكە تۆماركراوە، بەڵام تا ئێستا كلیپی بۆ نەكردووە، لەبەر ئەوەی هیچ كەس و لایەنێك هاوكاری نەكردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە