داهاتی بەشی نوێی 'Captain America' زیاتر لە 389 ملیۆن دۆلارە

22 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
نیشانەکردن Captain America: Brave New World
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەشی نوێی زنجیرە فیلمی "Captain America" بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات لە سینەماکانی جیهاندا، کۆی داهاتی گەیشتووەتە 389 ملیۆن و 159 هەزار دۆلار.
 
بەشی نوێی زنجیرە فیلمەکە بەناوی "Captain America: Brave New World"یە و لە 14ـی شوباتی 2025 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندرا، لەو داهاتە 185 ملیۆن و 611 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 203 ملیۆن و 548 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێنا.
 
فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای دیزنییە و ماوەکەی یەک کاژێر و 58 خولەکە.
  
پێشتر پێشبینی کرابوو داهاتی فیلمەکە لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی جیهاندا بگاتە 100 ملیۆن دۆلار، بەڵام لە چوار رۆژدا 90 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، بەمەش وەک بەهێزترین دەستپێک بۆ پێشاندانی فیلم لە 2025ـدا هەژمارکرا.
 
پێشاندانی تایبەتی "Brave New World" لە 12ـی شوباتی 2025 لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا بەڕێوەچوو. ئەنتۆنی ماکی و هاریسن فۆرد، دوو ئەکتەری دیاری بەشداربووی فیلمەکەن و لە پێشاندانەکەدا ئامادەبوون.
 
ماکی، پێشتر رایگەیاندبوو، ئەزموونی شانۆیی، هاوکاری بووە لەوەی رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا بگێڕێت.
 
یەکەم بەشی زنجیرە فیلمەکە بەناوی "Captain America" لە 1990 بەرهەمهێنرا، دووەم بەشی بەناوی "Captain America: The First Avenger" لە 2011 بەرهەمهێنرا، سێیەم بەشی بەناوی "Captain America: The Winter Soldier" لە 2014 و چوارەم بەشی بەناوی "Captain America: Civil War" لە 2016 بڵاوکرانەوە.
 
کارەکتەری کاپتن ئەمریکا، لە چەندین بەرهەمی دیکەی تەلەڤزیۆنی، سینەمایی و ئەنیمەیشندا بەکارهێنراوە، سەرەتای دەرکەوتنیشی بۆ چیرۆکە وێنەییەکان دەگەڕێتەوە کە بە "کۆمکس" دەناسرێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خەڵاتەکە درایە ناجی کانی سانانی، نوێنەر و ئەندامی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان و دکتۆر مەحموود مبارەکشاهی، ئەندام و نوێنەری ناوەندی ڤەژین لە مەریوان

خەڵاتی نێ درایە دوو هاونیشتمانی خەڵکی مەریوان

ئەمڕۆ شەممە، 15ی ئاداری 2025، ئەندامێکی ئەنجوومەنی ئەدەبی مەریوان بە رووداوی راگەیاند: "ئێوارەی دوێنی، رێوڕەسمی ساڵانەی بەخشینی خەڵاتی نێ لە شارۆچکەی نێ سەر بە شاری مەریوان لە پارێزگای سنە بەڕێوەچوو".