بەڤیدیۆ.. فێستیڤاڵی مۆنۆدراما لە هەولێر بەردەوامە

12-04-2016
چۆمان مەحمود
...
...
نیشانەکردن هونەری شانۆ
A+ A-

رووداو – هەولێر

چالاکییەکانی فێستیڤاڵی مۆنۆدراما لە شاری هەولێر بەردەوامەو لە رۆژی 11-ی ئەم مانگە، مۆنۆدرامای مینا لە نووسین و دەرهێنانی شانۆکار ئەحمەد سالار نمایشکرا.


مۆنۆدراماکە بەگشتی باس لەو رووداوە مێژووییانە دەکات کە لە ماوەی رابردوودا بەسەر گەلی کورد هاتوون، بەتایبەتی ئەنفال کە کراوەتە بابەتی سەرەکی مۆنۆدراماکە.

فێستیڤاڵی مۆنۆدراما لە شاری هەولێر، لە رۆژی 10-ی ئەم مانگە دەستی بەچالاکییەکانی کرد و ماوەی 10 رۆژ بەردەوامی دەبێت، لە تەواوی رۆژەکانیشدا 14 مۆنۆدراما نمایشدەکرێت، سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەکەش دەیانەوێت بەشێوەیەکی ساڵانە ئەم چالاکییە ئەنجامبدەن.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە