رووداو دیجیتاڵ
"Captain America: Brave New World" نوێترین بەشی زنجیرە فیلمی "Captain America"یە، بە ئامادەبوونی ستافی فیلمەکە، پێشاندانی تایبەتی لە لۆس ئەنجلس بەڕێوەچوو.
ئەنتۆنی ماکی و هاریسن فۆرد، دوو ئەکتەری دیاری بەشداربووی فیلمەکەن و لە پێشاندانی تایبەتی ئامادەبوون کە بەرەبەیانی چوارشەممە 12ـی شوباتی 2025 (بە کاتی کوردستان)، سێشەممە (بە کاتی ئەمریکا) لە سینەما پێشاندرا.
ماکی، رایگەیاند، ئەزموونی لەسەر شانۆ هاوکاری بووە لەوەی رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا بگێڕێت.
بڕیارە ئەم بەرهەمە سینەماییە رۆژی هەینی 14ـی شوباتی 2025 لە سینەماکانی ئەمریکا پێشانبدرێت.
یەکەم بەشی زنجیرە فیلمەکە بەناوی "Captain America" لە 1990 بەرهەمهێنرا، دووەم بەشی بەناوی "Captain America: The First Avenger" لە 2011 بەرهەمهێنرا، سێیەم بەشی بەناوی "Captain America: The Winter Soldier" لە 2014 و چوارەم بەشی بەناوی " Captain America: Civil War" لە 2016 بڵاوکرانەوە.
کارەکتەری کاپتن ئەمریکا، لە چەندین بەرهەمی دیکەی تەلەڤزیۆنی، سینەمایی و ئەنیمەیشندا بەکارهێنراوە، سەرەتای دەرکەوتنیشی بۆ چیرۆکە وێنەییەکان دەگەڕێتەوە کە بە "کۆمێکس" دەناسرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ