رووداو - هەولێر
كچە گۆرانیبێژی لوبنانی، ئیلیز، سەرقاڵی بەرهەمهێنانی گۆرانییەكە بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی.
هەڵكەوت زاهیر كە میلۆدی گۆرانییەكەی بۆ داناوە، بە (رووداو)ی راگەیاند "ئەو بەشەی كە بە كوردی دەیڵێت من تێكستەكەیم نووسیوە و بەشە عەرەبیەكەشی لەلایەن شاعیرێكی عەرەبەوە نووسراوە".
ئیلیز كلیپ بۆ گۆرانییەكەی دەكات كە كاری دەرهێنانی لەلایەن فادی حەدادەوە بۆ دەكرێت.
فادی كە دەرهێنەرێكی لوبنانییە، تاوەكو ئێستا كاری دەرهێنانی بۆ چەند هونەرمەندێكی كورد كردووە.


