نوێترین فیلمی مارتن سکورسێزی لە فێستیڤاڵی فیلمی لەندەن پێشاندرا

08-10-2023
پەسار فایەق
مارتن سکورسێزی لە فێستیڤاڵی فیلمی لەندەن
مارتن سکورسێزی لە فێستیڤاڵی فیلمی لەندەن
نیشانەکردن مارتن سکورسێزی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

'Killers of the Flower Moon' نوێترین بەرهەمی سینەمایی مارتن سکورسێزی، دەرهێنەری ئەمریکییە و لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی لەندەن لە بەریتانیا پێشاندرا.
 
ئەو دەرهێنەرە تەمەن 80 ساڵە، دوێنێ شەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023 سەبارەت بەهیوای بۆ داهاتووی سینەما گفتوگۆی لەگەڵ رۆژنامەڤاناندا کرد.
 
بەهۆی مانگرتنی ئەکتەرانی ئەمریکا، ئەکتەرە بەشداربووەکانی بەشداربووی نێو ئەم بەرهەمە لە پێشاندانی تایبەتەکەی ئامادە نەبوون.
 
یەکەم پێشاندانی فیلمی 'Killers of the Flower Moon' لە ئایاری 2023 بوو لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان و سکورسێزی، لەگەڵ هەردوو ئەکتەرەی سەرەکی فیلمەکە رۆبێرت دی نیرۆ و لیۆناردۆ دی کاپریۆ ئامادەبوو.
 
ناوەڕۆکی فیلمەکە وەک زۆربەی فیلمەکانی سکورسێزی، باس لە کوشتن و تووندوتیژی دەکات و چیرۆکێکی راستەقینەی هەیە و دەبێتە حەوتەم کاری هاوبەشی دی کاپریۆ و سکورسێزی.
 
'Killers of the Flower Moon' باس لە زنجیرەیەک تاوانی کوشتن لە ئۆکلاهۆمای ئەمریکا لە بیستەکانی سەدەی رابردوو دەکات، هۆکارەکەش بەدەستهێنانی زێڕ و سامانە.
 
ماوەی فیلمەکە 156 خولەکە و بودجەی بەرهەمهێنانی 200 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە. 
 
بڕیارە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 20ـی ئەم مانگە لە سینەماکانی ئەمریکا پێشانبدرێت، دواتریش لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە