رووداو دیجیتاڵ
گرووپی میوزیکی هاوڕێیانی ئارامی رۆح – کۆیە، نۆیەمین کۆنسێرتی لە هەولێر سازدەکات و گوڵبژێرێک گۆرانی و ئاوازی رەسەنی کوردی پێشکێش بە هۆگرانی میوزیک و گۆرانی دەکات.
ئارەزوو ئیسماعیل مەنسوور، سەرۆکی گرووپەکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، نۆیەمین کۆنسێرتیان لە هەولێر ساز دەکەن و گوڵبژێرێک لە میوزیک و گۆرانیی رەسەنی ناوچەی کۆیە پێشکێش دەکەن.
گوتیشی، لە کۆنسێرتەکەدا هەشت بەرهەم پێشکێش دەکەن، لەوانە بەرهەمی هونەرمەندان تاهیر تۆفیق، مەلا ئەسعەد و مەلا ئەحمەد کۆیی ناسراو بە (مەلا کۆرە).
روونیشیکردەوە، ئەگەر پاڵپشتی بکرێن، بەنیازن کۆنسێرت لە دهۆک، سلێمانی و سۆران ساز بکەن.
کۆنسێرتەکە کاژێر 7:00ـی ئێوارەی چوارشەممە 7ـی ئاب 2024 لە هۆڵی رۆشنبیری هەولێر سازدەکرێت و هاتن بۆ هەمووانە و بێ بەرامبەرە.
گرووپی میوزیکی هاوڕێیانی ئارامی رۆح – کۆیە، لە 2016 لەلایەن هونەرمەند ئارەزوو ئیسماعیل مەنسوور دامەزراوە، لە 2019 مۆڵەتی لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە و هەشت ئەندامی هەیە.
هەشتەمین کۆنسێرتی گرووپەکە لە 7ـی ئایاری 2025 لە کۆیە سازکرا و چەند بەرهەمێکیان پێشکێشکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ