بە ئامادەبوونی زیندانییانی سیاسی بەڵگەفیلمی 'ئەبو غرێب' لە سلێمانی پێشاندرا

05-05-2024
نووسەران
دیمەنێک لە بەڵگەفیلمی "ئەبو غرێب"
دیمەنێک لە بەڵگەفیلمی "ئەبو غرێب"
نیشانەکردن بەڵگەفیلمی "ئەبو غرێب"
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە ئامادەبوونی بەشێک لە زیندانییانی سیاسیی زیندانی ئەبو غرێب، بەڵگەفیلمی "ئەبو غرێب" بەرهەمی تۆڕی میدیایی رووداو لە سینەما سالم لە سلێمانی پێشاندرا.
 
هەردی قادر، دەرهێنەری بەڵگەفیلمەکەیە و رایگەیاند، بیرۆکەی بەڵگەفیلمەکە بۆ ساڵی 2022 دەگەڕێتەوە و لەلایەن رۆژنامەڤان سەلام سەعدی پێشنیازکراوە، لە 2024 توانیان مۆڵەتی وێنەگرتن لە نێو زیندانەکەدا وەربگرن و وێنەگرتنی دەستپێبکەن.
 
فیلمەکە ئێوارەی رۆژی شەممە 4ـی ئایاری 2024 لە سینەما پێشاندرا و ژمارەیەکی بەرچاو لە زیندانییانی سیاسی، بەرپرسان، هونەرمەندان و گۆرانی فیلم ئامادەبوون.
 
بەڵگەفیلمی "ئەبو غرێب" بەرهەمی بەشی بەڵگەفیلمی رووداوە، ماوەکەی 44 خولەکە، لە 2022 وەک بیرۆکە کاری لەسەرکراوە، لە سەرەتای 2024 بۆ ماوەی دوو هەفتە کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە.
 
زیندانەکە لە 1957 لەلایەن کۆمپانیای ئەندازیاریی ئەمریکی "لۆنگ ئای لاند" لە قەزای ئەبو غرێب لە عێراق دروستکراوە، رووبەرەکەی چوار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و بۆ چوار هەزار زیندانی بووە.
 
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە