رووداو دیجیتاڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی کۆماری ئیتاڵیا و لەگەڵ سەرۆککۆماری ئیتاڵیا کۆبوونەوە؛ زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو لە بەردەم کۆشکی کۆمارییەوە دەڵێت، "لەبارەی چەند پرسێکی هەنووکەیی گفتوگۆیان کردووە." زنار شینۆ باسی لەوەکرد، کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆمار، لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەش کۆدەبێتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو لەبارەی دۆخی ناوچەکە، پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و گرژییەکانی ناوچەکە و دۆخی ئابووری و پرسی سووتەمەنی کۆدەبنەوە.
جیهان28-08-2026پۆلیسی فیدراڵیی ئەڵمانیا بۆ رووداو: مافیا تورکەکانی نەوەی Z هەڕەشە لە خاوەنکارەکان دەکەن