Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان11-04-2026

سەرتاشێکی کورد لە میونشن خەڵاتێکی تایبەتی شارەوانی بەدەستدەهێنێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەبدوڵڵا

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هێمن عەبدوڵڵا

رۆژی بڵاوکردنەوە

11-04-2026

بابەتی پەیوەندیدار

تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق و سووریا دەستنیشانکرا
جیهان31-05-2026

تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق و سووریا دەستنیشانکرا

ترەمپ: بە مەبەست هێرشمان نەکردە سەر سوپای ئێران بۆ ئەوەی ئەزموونی عێراق دووبارە نەبێتەوە
جیهان31-05-2026

ترەمپ: بە مەبەست هێرشمان نەکردە سەر سوپای ئێران بۆ ئەوەی ئەزموونی عێراق دووبارە نەبێتەوە

ترەمپ: گەرەنتیمان لە ئێران وەرگرتووە چەکی ئەتۆمی دروست نەکات
جیهان31-05-2026

ترەمپ: گەرەنتیمان لە ئێران وەرگرتووە چەکی ئەتۆمی دروست نەکات


رووداو دیجیتاڵ

سەرتاشێکی کورد لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، بەهۆی کارە خێرخوازییەکانی و تاشینی سەری خانەنشینان و کەمدەرامەتان بەبێ بەرامبەر، خەڵاتێکی تایبەتی شارەکەی بەدەستهێنا.
 
ئیبراهیم عوسمان، کە بە "ئیبۆ" ناسراوە، لە ساڵی 2023 توانی لەنێو هەزاران کۆمپانیای بەشداربوودا، خەڵاتی "باشترین خاوەنکار لە رێگەی کاری کۆمەڵایەتی" بباتەوە؛ خەڵاتەکە ساڵانە بەو کۆمپانیایانە دەدرێت کە خزمەتێکی بەرچاوی کۆمەڵگە دەکەن. خەڵاتەکەی ئیبۆ لەلایەن سەرۆکی شارەوانیی میونشنەوە پێشکێش کرا و، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی بایەرنیش لەرێگەی نامەیەک و وێنەیەکی واژۆکراوەوە پیرۆزبایی لێکرد.
 
ئەو سەرتاشە کوردە زیاتر بەهۆی کارە خێرخوازییەکانیەوە ناوبانگی دەرکرد، بەتایبەتی کاتێک لە ساڵی 2022 و لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکراینادا، بۆ ماوەی سێ مانگ خزمەتگوزاریی سەرتاشینی بەخۆڕایی پێشکێش بە ئاوارە ئۆکراینییەکان کرد کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون. ئەو هەنگاوەی ئیبۆ وایکرد لەلایەن میدیاکانی ئەڵمانیا، لە تەلەڤیزیۆن، رادیۆ و سۆشیاڵ میدیاوە گرنگییەکی زۆری پێبدرێت.
 
جگە لە یارمەتیدانی ئۆکراینییەکان، ئیبۆ هاوکاریی خانەنشینانی ئەڵمانیاش دەکات کە داهاتیان کەمە، بەتایبەتی ژنانی بەتەمەن. کارە خێرخوازییەکانی وایکردووە خەڵکی دیکەش هانبدات، بە جۆرێک هەندێکجار کڕیارەکانی پارەی سەرتاشینی کەسێکی دیکە دەدەن وەک پشتیوانییەک بۆ بەردەوامبوونی پرۆژەکەی. هاوکات ئیبۆ ئاماژە بەوە دەکات کە کارەکانی تەنیا لە ئەڵمانیا نەبووە، بەڵکو لە کوردستانیش یارمەتیی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە، مزگەوت و نەخۆشخانەکانی داوە.
 
سەبارەت بە رەوشی رەوەندی کوردی لە میونشن، ئیبۆ نیگەرانیی خۆی لە پەرشوبڵاوی و ناتەبایی کوردانی ئەو شارە دەردەبڕێت و هیوا دەخوازێت ببێتە هۆکارێک بۆ یەکخستنیان. لەگەڵ ئەوەشدا، باس لە ئەزموونی خۆی لەگەڵ بەشێک لە کڕیارە کوردەکان دەکات و دەڵێت، پێشتر بریاریدابوو بۆ ماوەی سێ رۆژ لە هەفتەیەکدا خزمەتگوزارییەکانی بەخۆڕایی پێشکێش بە کوردان بکات، بەڵام هەستی کردووە بەهای کارەکەی نەزانراوە.
 
بە گوتەی ئەو سەرتاشە، نرخی ئاسایی کارەکەی بۆ پیاوان 25 یۆرۆ و بۆ ژنان 50 یۆرۆیە، بەڵام هەندێک لە کڕیارە کوردەکان نرخی ئەو خزمەتگوزارییە بەخۆڕاییەیان نەزانیوە. لە بەرامبەردا، رەفتاری کڕیارە ئەڵمانەکانی بە نموونە هێنایەوە و بە کەسانی خاوەن کولتوور و رێزگر وەسفی کردن کە مامەڵەکردن لەگەڵیان ئاسانە.
 
لەبارەی ژیانی تایبەتیشیەوە، ئیبۆ دەڵێت کە هاوژینەکەی ئەمریکییە و لە 15ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا بوونەتە دایک و باوک.