کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سنووری نێوان ئیستۆنیا و رووسیا، ئیستۆنیا سنوورەکەی داخستووە. وێنە: Reuters

سنووری نێوان ئیستۆنیا و رووسیا، ئیستۆنیا سنوورەکەی داخستووە. وێنە: Reuters

جیهان

رووسیا بانگهێشتی نێردەی ئیستۆنیا دەکات و هۆشداریی "جەنگ" دەدات

ژیلوان زیاد

ژیلوان زیاد

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلوان زیاد
ژیلوان زیاد23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیلینسکی داوای دانوستاندنی چوارقۆڵی لەگەڵ رووسیا دەکات
جیهان23-11-2026

زیلینسکی داوای دانوستاندنی چوارقۆڵی لەگەڵ رووسیا دەکات

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند
جیهان23-11-2026

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند

یاری GTA لە یەکەم رۆژدا 3.79 ملیار دۆلار داهاتی هەبوو و ریکۆردی هەموو فیلمەکانی شکاند
جیهان23-11-2026

یاری GTA لە یەکەم رۆژدا 3.79 ملیار دۆلار داهاتی هەبوو و ریکۆردی هەموو فیلمەکانی شکاند

رووداو دیجیتاڵ


وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رۆژی دووشەممە رایگەیاند، بانگهێشتی نێردەی ئیستۆنیای کردووە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی مۆسکۆی کردوون لەبارەی سووتاندنی کارگەیەکی دروستکردنی درۆن لە وڵاتەکەیاندا، کە بەهۆیەوە ئیستۆنیا بڕیاری داخستنی سنوورەکانی دا لەگەڵ رووسیا.


ئیستۆنیا بانگەشەی ئەوەی کردبوو دەزگای هەواڵگریی سەربازیی رووسیا (جی ئاڕ یوو) لەپشت پیلانێکی گومانلێکراوەوە بووە دژی کارگەیەکی درۆن لەسەر خاکەکەی، کە کرێملین ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە.


ئیستۆنیا، کە ئەندامی ناتۆیە و 294 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ رووسیا هەیە، بریاریداوە لە 1ـی کانوونی یەکەمەوە هەرسێ دەروازە سنوورییەکەی لەگەڵ ئەو وڵاتە دابخات.


ئەم پێشهاتە هەڵکشانێکی تووندی گرژییەکانی نێوان ئیستۆنیا و رووسیای لێکەوتووەتەوە؛ تالین کە هاوپەیمانی کیێڤە، ئەم رووداوانە وەک بەشێک لە هەڵمەتێکی فراوانتری رووسیا دەبینێت کە پەیوەستن بە جەنگی مۆسکۆوە لە ئۆکراینا.


رۆژی دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بانگهێشتی مارێک ئوهتێگی، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئیستۆنیا لە رووسیای کرد بە مەبەستی گەیاندنی "ناڕەزایەتییەکی تووند" بەرامبەر ئەو بانگەشانەی کە مۆسکۆ بە "دژەرووسی (رووسۆفۆبیا)" وەسفی کرد.


وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "بە دیپلۆماتکارە ئیستۆنییەکە راگەیێندرا کە ئەم جۆرە تۆمەتە بەپەلانەی هیچ بنەمایەکی بەڵگەییان نییە، جارێکی دیکە سروشتی تووندی دژەرووسیی دەسەڵاتدارانی ئیستۆنیا دەردەخەن."


لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، داخستنی سنوور "بە دڵنیاییەوە لێکەوتەی پێچەوانە و زیانبەخشی دەبێت، نەک تەنیا بۆ خودی تالین، بەڵکو بۆ هاوپەیمانەکانیشی لە نێو یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆدا."


وەزارەتەکە هەروەها ئیستۆنیای تۆمەتبار کرد بەوەی بە شێوەیەکی کارا پشتیوانیی کیێڤ دەکات لە رێگەی "رێگەپێدانی بێدەنگانە بۆ بەکارهێنانی ئاسمانەکەی لەلایەن درۆنەکانی ئۆکرایناوە بە مەبەستی هێرشکردنە سەر باکووری رۆژئاوای رووسیا."


راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەشڵێت: "جارێکی دیکە هۆشداری درایە دیپلۆماتکارە ئیستۆنییەکە کە ئەم جۆرە کارە گێچەڵپێکەر و ئێجگار مەترسیدارانە، دۆخەکە دەگەیێننە لێواری جەنگێکی کراوە لەگەڵ رووسیادا."


لەوەتەی جەنگی ئۆکراینا لە ساڵی 2022 دەستیپێکردووە، چەندین وڵاتی ئەورووپی رووسیایان تۆمەتبار کردووە بەوەی ئاسمانی وڵاتەکانیان دەبەزێنێت، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەوەی زۆر کەس بە هەڵکشانی ئەو دیاردەیەی دەبینن کە پێی دەگوترێت "جەنگی تێکەڵاو (هایبرید)" دژی هاوپەیمانەکانی کیێڤ.


لای خۆیەوە، پۆلیسی ئیستۆنیا رۆژی هەینی رایگەیاندبوو، داخستنی سنوور "کارەکە بۆ دەزگا هەواڵگرییەکانی رووسیا قورستر دەکات تاوەکو خەڵک رابکێشن و کاریگەرییان لەسەر دروستبکەن، هەروەها یارمەتیدەر دەبێت لە رێگریکردن لە خۆدزینەوە لە سزاکان."


بابەتی پەیوەندیدار

زیلینسکی داوای دانوستاندنی چوارقۆڵی لەگەڵ رووسیا دەکات
جیهان23-11-2026

زیلینسکی داوای دانوستاندنی چوارقۆڵی لەگەڵ رووسیا دەکات

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند
جیهان23-11-2026

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند

یاری GTA لە یەکەم رۆژدا 3.79 ملیار دۆلار داهاتی هەبوو و ریکۆردی هەموو فیلمەکانی شکاند
جیهان23-11-2026

یاری GTA لە یەکەم رۆژدا 3.79 ملیار دۆلار داهاتی هەبوو و ریکۆردی هەموو فیلمەکانی شکاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە