رووداو دیجیتاڵ ئاڵا شاڵی، پەیامنێری رووداو لە نووسینگەی ئەورووپا دەڵێت، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق گەیشتووەتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا. ئەمڕۆ 13ی ئەیلوولی 2026، حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ ئەورووپا چوار رۆژ دەخایێنێت، لە وێستگەی یەکەمدا دەچێتە فەرەنسا و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. بەگوێرەی گوتەبێژی حکومەتی عێراق، وێستگەی دووەمی سەردانەکەی عەلی زەیدی، بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە و لەوێش لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. ئامانجی سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ ئەورووپا، واژووکردنی چەند رێککەوتن و لێکتێگەیشتنێکە لە بوارە جیاوازەکاندا، وەک وەبەرهێنان، وزە، پیشەسازی، تەکنەلۆژیا، پەروەردە، کلتوور و بنیاتنانی ژێرخان. نوێدەکرێتەوە...
جیهان13-09-2026راپۆرتێک: هێگسەس گوشاری لە دوو فڕۆکەوانە رزگارکراوەکە کردووە بەشداری بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی بکەن