رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەمریکا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، هێرشەکەی بەیانیی رۆژی چوارشەممەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر گرووپە چەکدارەکان لە عێراق کە نزیکن لە ئێران، بە هاوئاهەنگی بووە لەگەڵ بەغدا. دەشڵێت، بە تووندی وەڵامی هێرشەکەی شەوی رابردووی ئێران دەدەنەوە کە کردووەتە سەر بنکەیەکیان لە ئوردن.
رۆژی چوارشەممە، 29ـی تەممووزی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەبارەت بە هێرشی بەیانیی ئەمڕۆی وڵاتەکەی و سعودیە بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق، بە فۆکس نیوزی راگەیاند، "هێرشەکە بە هاوئاهەنگی بووە لەگەڵ حکومەتی عێراق." دەشڵێت، "میلیشیاکانی نزیک لە ئێران شێرپەنجەن بۆ جیهان."
بەیانیی رۆژی چوارشەممە، 29ـی تەممووزی 2026، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و سعودیە چەندین بارەگای حەشدی شەعبییان لە هەشت پارێزگای عێراق بۆردوومان کرد. بەگوێرەی دەستەی حەشدی شەعبی، لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم 20 کەس کوژران و 32ـی دیکەش بریندار بوون.
هێرشەکەی سعودیە و ئەمریکا بۆ سەر ئەو گرووپانە دوای ئەوە هات کە دوێنێ شەو گرووپە چەکدارەکانی عێراق هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک کێڵگەی نەوت لە رۆژهەڵاتی سعودیە.
شەوی رابردوو، فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، ئێران بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکیان لە ئوردن. سەرۆکی ئەمریکا گوتی، "زۆر بە تووندی وەڵامی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکەکانمان دەدەینەوە"؛ ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر دانوستاندنەکان شکست بهێنن ئەوا لە کاژێرێکدا تەواوی پردەکانیان لەنێودەبەن.
سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی دیکەی بە بەرپرسانی ئێران دا و گوتی، ئەگەر رێککەوتن نەکرێت، هێرشی زۆر چڕ دەکەنەوە سەریان.
دوێنێ لە واشنتن، ترەمپ و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبوونەوە. ئەمڕۆ سەبارەت بە کۆبوونەوەکە ترەمپ گوتی، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ نەتەنیاهوو و ئیسرائیل لە بەهێزبووندان و بەردەوامن لە هاوئاهەنگی.


