رووداو دیجیتاڵ
شاندی دانوستاندنکاری ئێران، کە ئێوارەی شەممە بە مەبەستی گفتوگۆ چووبوونە سویسرا، لە فڕۆکەخانەی زیورخەوە بەرەو تاران بەڕێکەوتن.
ئەم شاندەی ئێران لە زنجیرەیەک دانوستاندنی چڕوپڕدا کە لە بەیانی یەکشەممەوە دەستیپێکرد و تاوەکو نیوەشەوی دووشەممە نزیکەی 18 کاژێری خایاند، چەندین کۆبوونەوەی دووقۆڵی و فرەلایەنیان لەگەڵ نێوەندگیرە پاکستانی و قەتەرییەکان کرد. هەروەها کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵیی 80 خولەکییان لەگەڵ لایەنی ئەمریکایی هەبوو بۆ داواکردنی جێبەجێکردنی پابەندییەکانی واشنتن لە لێکتێگەیشتنی ئیسلامئاباد.
لە کۆتایی ئەم گفتوگۆیانەدا، راگەیێندراوێکی هاوبەش لەلایەن نێوەندگیرە پاکستانی و قەتەرییەکانەوە بڵاوکرایەوە. جێی ئاماژەیە کە هەرچەندە شاندی سەرەکی گەڕاونەتەوە، بەڵام گفتوگۆ تەکنیکی و پسپۆڕییەکان بە سەرۆکایەتیی کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، بەردەوام دەبن.
رۆژی یەکشەممە هەردوو شاندی ئەمریکا و ئێران لەسەر ئاستی باڵا لە سویسرا دەستیان بە دانوستاندن کرد، کە پاکستان و قەتەر وەکو نێوەندگیر ئامادەبوون بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنێک.


