رووداو دیجیتاڵ یارییەکانی مۆندیال تادێت جۆشرۆشی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن، هاندەرانیش دەیانەوێ لە شوێنە گشتییەکان بینەری یارییەکان بن، لە بەرامبەر کۆنگرێسی ئەمریکا شاشەیەکی گەورە دانراوە و خەڵک لە فیفا زۆن سەیری یارییەکان دەکەن. دارین کوردە، کامێرامانی رووداو لە واشنتن دی سی بە زوومی کامێراکەی وێنەی هاندەرانی گرتووە هەریەکەیان درێسی یانەی دڵخوازیان پۆشیوە. دانیشتنی خەڵک لەنێو پارکەکە تەنیا بۆ بینینی یاریی نییە، بەڵکو بەسەربردنی کات و کۆبوونەوەی هاوڕێیانە و خێزانەکانە.