Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان02-06-2026

ژیریی دەستکرد شەڕی هەژموون و پێگەی کوردستان لە نەخشە نوێیەکەدا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
دیار کوردە
دیار کوردە02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ رەتیدەکاتەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران وەستابێ و هۆشداریش دەداتە تاران
جیهان02-06-2026

ترەمپ رەتیدەکاتەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران وەستابێ و هۆشداریش دەداتە تاران

نەرویج داوا دەکات لێکۆڵینەوە لە خەڵاتی ئاشتیی فیفا بۆ ترەمپ بکرێت
جیهان02-06-2026

نەرویج داوا دەکات لێکۆڵینەوە لە خەڵاتی ئاشتیی فیفا بۆ ترەمپ بکرێت

تێد کرووز بۆ رووداو: دەبێت ئێران هەموو یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی رادەست بکات
جیهان02-06-2026

تێد کرووز بۆ رووداو: دەبێت ئێران هەموو یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی رادەست بکات

رووداو دیجیتاڵ

ژیریی دەستکرد ئێستا تەنیا گەشەسەندنی تەکنەلۆژی نییە، بەڵکو بووەتە چەکێکی گەورەی وڵاتان بۆ بەهێزکردنی ئابووری، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سەپاندنی هەژموونی سیاسی لەسەر ئاستی جیهان. ئەمەش وایکردووە کێبڕکێیەکی تووند لەنێوان زلهێزەکان، بەتایبەتی چین و ئەمریکا بۆ بوون بە پێشەنگ لەم بوارەدا دروستببێت.


ئێستا پرسیاری سەرەکی ئەوە نییە کە ئایا ژیریی دەستکرد سیستمی نوێی جیهانی دادەڕێژێتەوە یان نا، بەڵکو پرسیارەکە ئەوەیە، کام وڵات دەبێتە ئەندازیاری داڕشتنەوەی ئەو سیستمە و کێ مەرجەکانی خۆی بەسەر جیهاندا دەسەپێنێت؟

گراهام بروک، جێگری سەرۆکی پڕۆگرامی تەکنەلۆژیا لە ئەنجوومەنی ئەتڵانتیک، ئاماژە بەوە دەکات کە جیهان لە سەردەمێکی پڕ لە کێبڕکێی جیۆسیاسیدایە. ئەو دەڵێت: وڵاتانی خاوەن دەسەڵاتی وەکو چین، هەوڵ بۆ باڵادەستی لە ژیریی دەستکرددا دەدەن، لە بەرامبەریشدا وڵاتانی دیموکراسی وەکو ئەمریکا هەمان ئامانجیان هەیە.

بروک پێیوایە ئەو وڵاتانەی وەبەرهێنانیان لە تەکنەلۆژیادا کردووە و کۆمەڵگاکانیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی نوێ ئامادە کردووە، بۆ ماوەیەکی درێژ سەرکردایەتیی حوکمڕانی و کاروباری جیهانی دەکەن، ئەمەش هۆکاری سەرەکیی ئەو کێبڕکێ تووندەیە کە دەیبینین.

کوردستان و دەرفەتەکانی ژیریی دەستکرد

هەرچەندە وڵاتە پێشکەوتووەکان خاوەنی سەرمایەی گەورەن بۆ وەبەرهێنان لەم بوارەدا، بەڵام وڵاتانی تازەپێگەیشتوو و هەرێمی کوردستانیش لە دەرەوەی بازنەی ئەم گۆڕانکارییانە نین. بەهۆی هەبوونی سەرچاوەی سروشتی و توانای ئابووری و کشتوکاڵی، کوردستان دەتوانێت سوود لە کارامییەکانی ژیریی دەستکرد و سیستمی رۆبۆتیک وەربگرێت.

ڤلادیمیر کیکیرۆڤ، ئابووریناس باس لەوە دەکات کە تەکنەلۆژیای رۆبۆتیک جیاوازیی نێوان وڵاتان لە رووی هێزی کارەوە کەمدەکاتەوە. ئەو دەڵێت، هەمان ئەو رۆبۆتەی لە ئەڵمانیا یان ئەمریکا ئۆتۆمبێل دروستدەکات، دەتوانێت لە کوردستانیش هەمان کار بە هەمان کوالێتی بکات.

بە گوتەی ئەو ئابووریناسە، لە داهاتوودا گرنگیی پەروەردە و کارامیی هێزی کار تاوەکو رادەیەک کەمدەبێتەوە و لەبری ئەوە، هەبوونی وزە، نزیکی لە سەرچاوە سروشتییەکان و کەرەستە خاوەکان دەبنە فاکتەری سەرەکیی بەهێزیی ئابووری. ئەم گۆڕانکارییە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر توانای بەرهەمهێنان و بازرگانیی جیهانی دەبێت. 

ئەگەرچی تەکنەلۆژیاکە بەردەستە، بەڵام سوودوەرگرتن لە ژیریی دەستکرد لە کوردستان و وڵاتانی هاوشێوەی، پێویستی بە ژیری لە بڕیاردان و پلانی ستراتیژیی حکومەتەکان هەیە.

شارەزایان پێیان وایە ئەگەر هەرێمی کوردستان بایەخی تایبەت بەم بوارە بدات، دەتوانێت لە بەشێکی دیاریکراوی ئەم تەکنەلۆژیایەدا ببێتە پێشەنگ و ناسنامەیەکی نوێی تەکنەلۆژی لەسەر ئاستی جیهان بۆ خۆی دروستبکات، چونکە لە جیهانی داهاتوودا، تەنیا ئەوانە دەمێننەوە کە دەتوانن لەگەڵ خێرایی ژیریی دەستکرددا هەنگاو بنێن.


دیار کوردە
دیار کوردە02-06-2026