Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Reuters

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Reuters

جیهان01-06-2026

ترەمپ: هیچ سەربازێکی ئیسرائیل ناچێتە بەیرووت و حیزبوڵڵاش تەقەکردن رادەگرێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هاوژینی بایدن بیرەوەرییەکانی بڵاودەکاتەوە: لە دیبەیتێک دا وامزانی جەڵتە لێیداوە
جیهان01-06-2026

هاوژینی بایدن بیرەوەرییەکانی بڵاودەکاتەوە: لە دیبەیتێک دا وامزانی جەڵتە لێیداوە

بەریتانیا بە فەرمی رایگەیاند؛ ساڵی داهاتوو بە ژیریی دەستکرد تەمەنی کۆچبەران دەستنیشان دەکرێت
جیهان01-06-2026

بەریتانیا بە فەرمی رایگەیاند؛ ساڵی داهاتوو بە ژیریی دەستکرد تەمەنی کۆچبەران دەستنیشان دەکرێت

تۆم باراک: کاتێک دۆناڵد ترەمپ قسە دەکات دۆست و دووژمن گوێی لێدەگرن
جیهان01-06-2026

تۆم باراک: کاتێک دۆناڵد ترەمپ قسە دەکات دۆست و دووژمن گوێی لێدەگرن

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رێککەوتوون لەسەر ئەوەی هیچ سەربازێکی ئیسرائیل نەچێتە نێو شاری بەیروت. دەشڵێت، حیزبوڵڵای لوبنانی رەزامەندی نیشانداوە کە هەموو جۆرە تەقەکردنێک رابگرێت.

رۆژی دووشەممە 1ـی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیەڵ، زانیاری نوێی دەربارەی دۆخی لوبنان ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "پەیوەندییەکی تەلەفۆنی زۆر بەرهەمدارم لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەبوو؛ هیچ سەربازێک ناچێتە نێو بەیروت و هەر هێزێکیش کە لە رێگەدا بوون بۆ ئەوێ، گەڕێندراونەتەوە."

سەبارەت بە لایەنی لوبنانی، ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە کە لە رێگەی چەند نوێنەرێکی "باڵاوە" پەیوەندییان بە حیزبوڵڵاوە کردووە و ئەنجامی گفتوگۆکانیش ئەرێنی بوون.

ترەمپ دەڵێت، "لەگەڵ حیزبوڵڵا گفتوگۆیەکی زۆر باشمان هەبوو، ئەوان رەزامەندییان داوە کە هەموو جۆرە تەقەکردنێک رابگرن."

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتنەکە بە جۆرێکە کە "ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەریان و ئەوانیش (حیزبوڵڵا) هێرش ناکەنە سەر ئیسرائیل."

ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا گەیشتبوونە ئاستێکی مەترسیدار و سوپای ئیسرائیل هەڕەشەی بۆردوومانکردنی ناوچەی )زاحیە(ـی لە باشووری بەیروت کردبوو.

ئەمڕۆ، بنیامین نەتەنیاهوو رایگەیاند، فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە هێرش بکاتە سەر گەڕەکەکانی باشووری بەیرووت.

لە بەرامبەردا، بارەگای خاتەمولئەنبیای سوپای پاسداپاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە حاڵەتی هێرشکردنە سەر باشووری بەیرووت، داوا لە دانیشتووانی باکووری ئیسرائیل دەکەن ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر01-06-2026