Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پرسەی سەربازێکی بەریتانی. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەیە و پەیوەندی بەم هەواڵەوە نییە: Reuters

پرسەی سەربازێکی بەریتانی. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەیە و پەیوەندی بەم هەواڵەوە نییە: Reuters

جیهان01-06-2026

بەریتانیا دەڵێت سەربازێکیان لە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەستداوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: گوێم لە راگرتنی گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران نەبووە
جیهان01-06-2026

ترەمپ: گوێم لە راگرتنی گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران نەبووە

ئەحمەد شەرع و ترەمپ بە تەلەفۆن باسی هەڵگرتنی سزاکان و ئاوەدانکردنەوەی سووریایان کرد
جیهان31-05-2026

ئەحمەد شەرع و ترەمپ بە تەلەفۆن باسی هەڵگرتنی سزاکان و ئاوەدانکردنەوەی سووریایان کرد

لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرماندا 780 کەس دەستگیرکران و گەنجێک مرد
جیهان31-05-2026

لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرماندا 780 کەس دەستگیرکران و گەنجێک مرد

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند، سەربازێکی سوپای ئەو وڵاتە لە رووداوێکی راهێناندا لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە. وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، خێزانی سەربازەکە داوایان کردووە پێش بڵاوکردنەوەی وردەکاریی زیاتر، کاتیان پێبدرێت.

رۆژی دووشەممە 01-06-2026 وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا هەواڵەکەی لە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردەوە و نووسی: "بە داخێکی قووڵەوە، پشتڕاستی دەکەینەوە رۆژی یەکشەممە 31ـی ئایاری 2026، لە راهێنانێک لە باکووری عێراق سەربازێکی سوپای بەریتانیا گیانی لەدەستدا."

جۆن هیڵی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا، لە گوتارێکدا لەبەردەم ئەنجوومەنی گشتیی وڵاتەکەیدا، هەواڵەکەی بە فەرمی راگەیاند.

هیڵی گوتی: "بە داخێکی قووڵەوە، دەبێت ئەنجوومەن ئاگادار بکەمەوە کە دوێنێ (یەکشەممە) لە راهێنانێک لە باکووری عێراق سەربازێک گیانی لەدەستداوە."

هەریەک لە وەزارەتی بەرگری و وەزیرەکەش جەختیان لەسەر داواکاریی خێزانی سەربازەکە کردەوە "بۆ رێزگرتن لە تایبەتمەندییان لەم کاتە سەختەدا."

راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگری دەڵێت: "خێزانی ئەو کارمەندە ئاگادار کراونەتەوە و داوای ماوەیەک مۆڵەتیان کردووە پێش ئەوەی وردەکاریی زیاتر بڵاوبکرێتەوە. لەم کاتە خەمناکەدا، بیر و سۆزمان لەگەڵ خێزان و هاوڕێیانیدایە."

وەزیری بەرگریش لە پەرلەماندا گوتی: "دەزانم لەم کاتە زۆر خەمناکەدا، بیری ئەنجوومەن لەگەڵ خێزان و یەکەکەیدا دەبێت."

تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد01-06-2026