رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لووتکەی کەشوهەوا لە ئەنتاڵیای تورکیا لەگەڵ سەرۆککۆماری سووریا کۆبووەوە، دۆخی ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکەیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11-11-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری عەرەبیی سووریا لە پەراوێزی لووتکەی کەشوهەوا لە ئەنتاڵیای تورکیا دیدارێکیان ئهنجام دا.
لە دیدارەکەدا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، پەرەپێدان و فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاری و هەماهەنگی، بە جۆرێک لە خزمەت بەرژەوەندییە هاوبەشەکاندا بێت، تاوتوێ کران."
دهربارهی رەوشی ناوچەکە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی گفتوگۆ و رێگەچارەی ئاشتییانە و دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە."
دۆخی کورد لە سووریا تهوهرێکی دیکهی دیدارهکه بوو، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی پاراستنی مافهکانی کورد و دەستەبەرکردنیان له دەستووری سووریادا کردەوە. بهڕێزیان ههروهها هیوای خواست سهرۆک ئهلشهرع له داهاتوویهکی نزیکدا سهردانی بهغدا و ههولێر بکات."
چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی دیدارهکه بوو.



