رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە پەراوێزی لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی شانگەهای، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە. پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چەند پرسێکی گەرمی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ دەکرێن.
رۆژی 30ـی ئاب تاوەکو 3ـی ئەیلوول، 26ـەمین لووتکەی وڵاتانی رێکخراوی هاریکاریی شانگەهای لە شاری بیشکێکی پایتەختی قیرغزستان بەڕێوەدەچێت.
کۆشکی کرێملن رایگەیاند، پووتین و ئەردۆغان لە پەراوێزی لووتکەکەدا کۆدەبنەوە.
یوری ئوشاکۆڤ، راوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کرێملن ئاماژەی بەوە کرد، جگە لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ، هەردوو سەرۆک باس لە گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و پرسی وڵاتانی ناوچەکە دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێ لەم دیدارەدا جەنگی ئۆکراینا، پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پرسەکانی دیکەی ناوچەکە بە وردی باس بکرێن؛ هەروەها هەوڵە دیپلۆماسییەکانی تورکیا بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا و ئۆکراینا یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە.


