رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی فەرەنسا، دوای کۆتاییهاتنی گەشتە مێژووییەکەی بۆ دیمەشق، بەیانیی ئەمڕۆ لە ئەنقەرە پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوە دیپلۆماسییەکان، لە شەقامەکانی پایتەختی تورکیادا خەریکی وەرزش و راکردن بوو.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، دوێنێ سێشەممە لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کۆبووەوە و پێکەوە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکانیان و دۆخی ناوچەکە قسەیان کرد و دواتریش گەیشتە ئەنقەرە.
سەرۆکی فەرەنسا دوای تەواوکردنی راکردنەکەی، لە 36ەمین لووتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی ناتۆدا بەشدار دەبێ کە سەرنجی سەرەکیی لووتکەکە لەسەر زیادکردنی خەرجیی سەربازی، جەنگی رووسیا و ئۆکراینا و پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران دەبێ.
ماکرۆن بەوە ناسراوە کە لە کاتی گەشتە دەرەکییەکانیدا بۆ لووتکە نێودەوڵەتییەکان، وەرزش و راکردنی بەیانیان پشتگوێ ناخات.


.jpg&w=3840&q=75)

