رووداو دیجیتاڵ
پارێزگەی حەسەکە رایگەیاند، پارێزگار نوورەدین ئەحمەد لەگەڵ بڵند مەلا حوسێن کۆبووەوە، ئەمەش چەند کاژێرێک دوای دەستنیشانکردنی بڵند مەلا حوسێن بە شێوەیەکی فەرمی وەک بەڕێوەبەری فەرمانگەی پلان و ئاماری حەسەکە.
بڵند مەلا حوسێن کە پێشتر بەڕێوەبەری پلان و ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بوو، ئەمڕۆ لە لایەن پارێزگاری حەسەکەوە وەک بەڕێوەبەری پلان و ئاماری پارێزگاکە دەستنیشان کرا.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی رەوشی ئێستای کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە و گرنگترین کارە لەپێشینەکانی قۆناخی داهاتوو کرا.
"هەردوولا جەختیان لەسەر بەهێزکردنی رۆڵی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بواری پلاندانان و کاری ئاماردا کردەوە، هاوکات لەگەڵ زیادکردنی پاڵپشتی بۆ ئەرکە کارگێڕییەکان و هەوڵەکانی گەشەپێدان لە سەرتاسەری پارێزگاکەدا."
نورەدین عیسا ئەحمەد ئەندازیارێکی کورد و کەسایەتییەکی پێشووی هەسەدە و خەڵکی قامشلۆیە.
لە 13ـی شوباتی 2026 بە فەرمانێکی سەرۆکایەتی بە فەرمی دەستنیشانکرا و یەکەم کوردە لە مێژووی هاوچەرخی سووریادا بووە پارێزگاری حەسەکە.


