رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە رۆژی یەکشەممە ساڵی نوێی خوێندن لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا دەستپێبکات.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردەی سووریا، پێشوازی لە نزیکەی 4.5 ملیۆن قوتابی لە 12 هەزار قوتابخانەدا دەکرێ.
لە سووریادا 363 هەزار مامۆستا و کارمەندی کەرتی پەروەردە هەن.
لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، 410 هەزار و 506 قوتابی لە 2 هەزار و 317 قوتابخانەدا دەخوێنن. لەو ژمارەیە، 241 هەزار و 81 قوتابی بەپێی پرۆگرامی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری پێشوو دەخوێنن.
10 قوتابخانەی قامشلۆ وەک پەناگە بۆ ئاوارەکانی شەهبا بەکاردەهێندرێن و تاوەکو ئێستاش چۆڵ نەکراون.
هاوکات دابینکردنی پەرتووکەکانی خوێندن هێشتا وەک یەکێک لە کێشە سەرەکییەکان بەردەوامە، بەتایبەتی لە هەندێک ناوچەدا.



