رووداو دیجیتاڵ
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداو بە فەرمی رەزامەندی دەربڕی لەسەر بەخشینی مافی میوانداریکردنی پاڵەوانێتیی جامی کەنداوی 28 بە وڵاتی عێراق، کە بڕیارە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2028 بەڕێوەبچێت.
بەپێی بڕیاری فیدراسیۆنەکە، پاڵەوانێتییەکە لە رۆژی 9ـی مانگی 12ـی 2028 دەستپێدەکات و لە 22ـی مانگی 12ـی هەمان ساڵ کۆتاییپێدێت. بڕیاریشە یارییەکانی ئەم خولە لەنێوان یەکێک لە پارێزگاکانی بەغدا یان بەسڕە ئەنجام بدرێت.
دیاریکردنی شاری میوانداری کەنداوی 28 بە بڕیارێکی هاوبەشی نێوان سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و یەکێتیی تۆپی پێی عێراق دەبێت، دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەنێوان هەردوولادا بۆ تاوتوێکردنی ژێرخانی وەرزشی و ئامادەکارییەکان.
ئەمە دەبێتە سێیەمین جار لە مێژوودا عێراق میوانداری جامی کەنداو بکات، دوای ئەوەی لە ساڵی 1979 لە بەغدا و لە ساڵی 2023 لە شاری بەسڕە پاڵەوانێتییەکەی بەڕێوەبرد و لە هەردوو پاڵەوانێتییەکەشدا نازناوەکەی بەدەستهێنا.




