رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئامەدسپۆر راگەیێنراوێکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گواستنەوەی پۆڵ پۆگبا، ئەستێرەی تۆپی پێی فەرەنسا بۆ یانەکە بڵاوکردەوە و ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.
لە ماوەی چەند کاژێری رابردوودا دەنگۆی زۆر لە سۆشیاڵ میدیادا لەبارەی ئەگەری گواستنەوەی پۆڵ پۆگبا، یاریزانی فەرەنسی لەلایەن ئامەدسپۆرەوە بڵاوکراونەتەوە، بەڵام یانەکە ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە.
ئامەدسپۆر لە راگەیینراوێکی فەرمیدا دەڵێت "ئەو راپۆرتانەی ئەمڕۆ لە هەندێک میدیا و سۆشیاڵ میدیادا لەبارەی چالاکییەکانی یانەکە بۆ گواستنەوەی یاریزانان راست نین و رەنگدانەوەی راستی نین."
ئامەدسپۆر لەو راگەیێنراوەیدا دەڵێت "دیارە ئەو دەنگۆیانەی گواستنەوەی یاریزانان لە کارنامەی تیپەکەدا نین و بە مەبەست بۆ خەڵک بڵاوکراونەتەوە."
یانەکەی باکووری کوردستان داوا لە هاندەران و راستی گشتی دەکات، باوەڕ بەو جۆرە راپۆرتە بێ بنەمایانە نەکەن و تەنیا پشت بەو لێدوانە فەرمیانە ببەستن کە لە کەناڵەکانی یانەکەوە دەردەکەون.
ئامەدسپۆر بەهۆی بەڕێوەچوونی یاریی نێودەوڵەتی پشوو دەداتە یاریزانەکانی و رۆژی 12ـی ئەم مانگە ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکانی داهاتوو دەستپێدەکاتەوە.




