رووداو دیجیتاڵ
یانەی زاخۆ دوایین مەشقەکانی لە زاخۆ ئەنجامدەدات و دەچێتە ناسڕییە بۆ ئەنجامدانی یارییەکی دیکەی خولی ئەستێرەکانی عێراق.
زاخۆ دوای یەکسانبوونی بەرامبەر تەڵەبە، لە دوای گەڕانەوەی تەڵاڵ بلووشی و ئەنجامدانی یەکەم یاریی، بەدوای باشترکردنی ئەنجامەکانیدا دەگەڕێت و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یانەی زاخۆ دوایین مەشقەکانی لە زاخۆ ئەنجامدەدات و بەرەو ناسڕییە بەڕێدەکەوێت بۆ ئەنجامدانی یارییەکەی بەرامبەر یانەی جولان، کە رۆژی چوارشەممە یارییەکە لە ناسڕییە دەکرێت.
یاریزانانی زاخۆ بۆ یارییەکە ئامادەن، بۆ ئەم یارییە ئاکام هاشم و عەلی جاسم دەگەڕێنەوە، ئەمجەد عەتوان و شڤان جەمیل، کە بەهۆی کارتی سوورەوە یارییان نەکرد ئامادەدەبن.
زاخۆ رۆژی یەکشەممە دوو راگەیێنراوی بڵاوکردەوە، یەکێکیان تایبەت بوو بە بڕیارەکانی ناوبژیوان و رێگەگرتن لە زیابدوونی رووداوی هاوشێوەی یارییەکەیان بەرامبەر تەڵەبە و ئەوەی دیکەشیان تایبەت بوو بە کۆبوونەوەیەکی یانەکە و بڕیاردان بۆ لێبرینی 30٪ـی مووچەی ئۆرینیۆ، بەهۆی هەڵسوکەوتەکانی کە پێچەوانەی یاساکانی یانەی دهۆکن.




