رووداو دیجیتاڵ
یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی بەفەرمی واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ جۆی ڤێرمان، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئایندۆڤنی هۆڵەندی راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیێنراوی فەرمی یانە ئەڵمانییەکە، ڤێرمان بە گرێبەستێکی هەمیشەیی کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەردەوام دەبێت، پەیوەندی بە یانە زەردپۆشەکەوە کردووە و تاوەکو ساڵی 2031 لە یاریگەی سیگناڵ ئیدونا پارک دەمێنێتەوە.
سەبارەت بە وردەکارییە داراییەکانی ئەم گرێبەستە، یانەی بۆرووسیا دۆرتموند بڕی 21.5 ملیۆن یۆرۆی وەک بەهای گواستنەوەی ئەو یاریزانە بە یانەی ئایندهۆڤن بەخشیوە.
ڤێرمان کە بە یەکێک لە باشترین دروستکەرانی یاریی لە خولی هۆڵەندی دادەنرا، وەک بەشێک لە پلانی دۆرتموند بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاست دەبینرێت، بەتایبەت کە یانەکە دەیەوێت وەرزی داهاتوو بە پێکهاتەیەکی تۆکمەترەوە رکابەری لەسەر نازناوە نێوخۆیی و ئەورووپییەکان بکات.
یانەی بۆرووسیا دۆرتموند ئەمساڵ مێرکاتۆیەکی باشی کردووە و دەیەوێت لە بوندێسلیگادا رکابەریی بایرن میونشنی پاڵەوانی وەرزی رابردوو بکات لەسەر نازناوەکە و لە چامپیۆنزلیگیشدا ئاستێکی بەرز پێسکەش بکات.



