کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
بیروڕا

دابەزینە گەورەکە؛ چی روویدا، چیمان لەبەرچاو نەگرت و دواتر چی دەبێت؟

0:00
0:00
قەبارەی دەق
د. ئازاد گەیلانی
د. ئازاد گەیلانی

21-11-2026

د. ئازاد گەیلانی شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان و راوێژکاری پێشکەوتووی تەکنەلۆژییە و لە بواری کۆمپیوتەری کوانتەم و مایکرۆچیپی پێشکەوتوودا لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان کار دەکات. شرۆڤەکانی لەسەر بازاڕە داراییە جیهانییەکان، مەترسییەکانی وەبەرهێنان و ئەو وانە کردارییانەن کە وەبەرهێنەران دەتوانن لە رووداوەکانی بازاڕ فێریان ببن. هەفتانەش گۆشەیەکی تایبەت بۆ رووداو دەنووسێت

بابەتی پەیوەندیدار

بۆچی نرخی زێڕ و زیو بەخێرایی دادەبەزێت؟
بیروڕا19-11-2026

بۆچی نرخی زێڕ و زیو بەخێرایی دادەبەزێت؟

عومەر ئەحمەد
عومەر ئەحمەد
منداڵە ونبووەکانى ئەورووپا
بیروڕا18-11-2026

منداڵە ونبووەکانى ئەورووپا

عارف قوربانی
عارف قوربانی
ئایا ئێمە بەتەنیاین لە گەردوون؟
بیروڕا18-11-2026

ئایا ئێمە بەتەنیاین لە گەردوون؟

هێمن بەکر
هێمن بەکر

دابەزینی گەورەی بازاڕەکان لە رۆژی هەینی، زۆرێک لە وەبەرهێنەرانی بە هەمان پرسیارەوە بەجێهێشت، چۆن هەموو ئەمانە بەو خێراییە روویاندا؟ بۆچی تەنانەت کۆمپانیا بەهێزەکانیش دابەزین؟ ئێستا بفرۆشم، چاوەڕوانبم یان بکڕم؟ بۆ وەڵامدانەوە، پێویستە تێبگەین چۆن فرۆشتنێکی ئاسایی دەبێتە زنجیرەیەکی یەک‌ لەدوای ‌یەک و چۆن خۆمان لە گیرخواردن تێیدا بپارێزین.


بۆچی دابەزینەکە ئەوەندە تووند بوو؟


هەندێک وەبەرهێنەر دەیانفرۆشت چونکە ویستیان ئەوە بوو بفرۆشن، هەندێکی دیکەش لەوانەی دەیانفرۆشت، ناچار بوون. کاتێک کەسێک بە پارەی قەرز وەبەرهێنان دەکات، دابەزینی نرخ دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی داوای پارەی زیاتری لێ بکرێت بۆ پشتگیریی هەژمارەکەی. ئەگەر نەتوانێت ئەو پارەیە دابین بکات، لەوانەیە وەبەرهێنانەکانی بفرۆشرێن. ئەو فرۆشتنە نرخەکان زیاتر دادەبەزێنێت و وەبەرهێنەرانی دیکە دەخاتە ژێر گوشارەوە. سندووقەکانی وەبەرهێنانیش کە بە پێی رێسای دیاریکراو کار دەکەن، لە کاتی زیادبوونی ناسەقامگیریدا دەتوانن کڕینەکانیان کەم بکەنەوە.


ئەوە مەترسیی قەرزە کە بەردەوام جەختم لەسەر کردووەتەوە: دابەزینێک دەتوانێت خۆی هۆکاری دابەزینێکی گەورەتر بێت. بەڵگەی کەمکردنەوەی وەبەرهێنانی سندووقەکان هەیە، بەڵام ژمارەیەکی گشتیی پشتڕاستکراوە نییە کە بڵێت چەند لە فرۆشتنی هەینی بەهۆی داواکاریی پارەی زیاتر، یان "مارجن‌کۆڵ"، بووە.


بۆچی ئێنڤیدیا دابەزی لەگەڵ ئەوەی کۆمپانیایەکی زۆر سەرکەوتووە؟


گرنگە بیزانین کە کۆمپانیایەکی بەهێزیش دەتوانێت نرخی پشکەکەی بەرامبەر دابەزین لاواز بێت. خاوەن پشکەکانی لەوانەیە پێویستیان بە نەختینە بێت یان نرخەکە پشت بە چاوەڕوانیی زۆر بەرز ببەستێت. یان ئەوەی زانیاریی نوێ متمانە لاواز بکات. لەلایەکی دیکەوە ئێنڤیدیا رووبەڕووی لێکۆڵینەوە لە کاروباری ژمێریارییەکەی بووەوە، بەڵام ئەوەشمان لەبیربێت لێکۆڵینەوە بە تەنیا بەڵگەی سەرپێچی نییە. وانەکە تاڵە، بەڵام گرنگە: ناوبانگی هیچ کۆمپانیایەک جێگرەوەی بەڕێوەبردنی مەترسی نییە. براوەی دوێنێ، لە فرۆشتنی سبەی پارێزراو نییە و مەرج نییە هەر بە براوە بمێنێتەوە.


بۆچی زێڕ و کریپتۆ پێکەوە دابەزین؟


وەبەرهێنەرێک کە پێویستی بە نەختینەیە، لەوانەیە ئەوە بفرۆشێت کە ئاسانتر دەفرۆشرێت، نەک تەنیا ئەو وەبەرهێنانەی کەمتر حەزی لێیە، ئەوە دەتوانێت چەند بازاڕێکی جیاواز پێکەوە دابەزێنێت.


زێڕ و زیو لاواز بوون و بیتکۆین بۆ خوار 60 هەزار دۆلار دابەزی، بەڵام نرخی قەواڵە داراییەکان بەرزبوونەوە و نەوت رۆژەکەی بە زیادبوون کۆتاییپێهێنا. گوشارەکە بەربڵاوبوو، بەڵام هەموو وەبەرهێنانێک هەمان رەفتاری نەکرد.


لەوانەیە چیمان لەبەرچاو نەگرتبێت؟


لەوانەیە گرنگترین مەترسیی پشتگوێخراو ئەوە بووبێت کە چەند وەبەرهێنانێکی جیاواز، لە راستیدا هەموویان یەک گرەوی گەورە بووبن. خاوەندارێتیی پشکی پێنج کۆمپانیای تەکنەلۆژیا پاراستنێکی زۆر دروست ناکات، ئەگەر هەموویان پشت بە هەمان گەشبینی و هەمان رەوتی پارە ببەستن، بەکارهێنانی قەرزیش ئەو دۆخە لاوازتر دەکات. لە خۆت بپرسە: دەتوانم چەند لەدەست بدەم؟ ئایا پارەیەکم وەبەرهێناوە کە رەنگە بەمنزیکانە پێویستم پێی بێت؟ پلانم بۆ دابەزینێکی تووندی دیکە هەبوو، یان تەنیا ئامانجێکم بۆ بەرزبوونەوەی داهاتوو دانابوو؟ ئەم پرسیارانە ئێستا بەسوودترن لەوەی خۆت تاوانبار بکەیت بۆ ئەوەی پێشبینیی هەینیت نەکردبوو.


ئایا ترسی زۆر دەرفەت دروست دەکات؟


لە مێژوودا، زۆرجار وا بووە؛ بۆ ئەو وەبەرهێنەرانەی توانای بەرگەگرتنی زیانی زیاتر و چاوەڕوانییان هەبووە دەرفەتێکی گەورە بووە. VIX کە بە "پێوەری ترس" ناسراوە، نیشانی دەدات مامەڵەکاران چاوەڕوانی چەند جووڵەی گەورەی بازاڕن. رۆژی هەینی گەیشتە نزیکەی 40 و لە 35,8 داخرا، توێژینەوە مێژووییەکان نیشانیان داوە کە دوای زۆرێک لە قۆناخەکانی ترسی تووند، کاتێک ئەم پێوەرە لە 40 بەرزتر بووە، بازاڕ لە ماوەی درێژخایەندا گەڕانەوەی باشی هەبووە.


بەڵام دەبێت ئاگاداربین، دەرفەت و نزمترین نرخ یەک شت نین. هەندێکجار بازاڕ پێش چاکبوونەوە، زیاتر و بە تووندی دابەزیوە. مێژوو پشتگیریی ئامادەبوون بۆ وەبەرهێنان بە وریاییەوە دەکات؛ ئەوەش واتای ئەوەیە مەرج نییە رۆژی دووشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان قازانج بکەیت یان هەموو پشکەکانت بۆ بگەڕێنەوە.


ئەگەر زیانێکی گەورەت کردووە، چی بکەیت؟


ئارام بە؛ پێویست ناکات هەفتەی داهاتوو هەموو زیانەکەت قەرەبوو بکەیتەوە.


ئەگەر وەبەرهێنانەکانت فرەچەشنن، قەرزت لەسەر نییە، پێویستیی بەپەلەت بە پارەکە نییە و هێشتا باوەڕت بە پلانی درێژخایەنت هەیە؛ پەلە مەکە لە فرۆشتن و بە هێمنی پێداچوونەوە بکە. هەر بەرزبوونەوەیەکی بازاڕ دەرفەتێکی باشت دەداتێ بۆ هەڵسەنگاندنەوە.


بەڵام چاوەڕوانی هەمیشە سەلامەت نییە؛ ئەگەر قەرزت لەسەرە، گرێبەستەکانت نزیکن لە بەسەرچوون، پارەکەت تەنیا لە چەند پشکێکدا کۆکردووەتەوە، یان هۆکاری وەبەرهێنانەکەت لاواز بووە، دەبێت زووتر هەنگاو بنێیت. بڕیارەکانت لەسەر مەترسییەکانی داهاتوو بنیات بنێ، نەک تەنیا زیانەکانی رابردوو.


هەفتەی داهاتوو دەکرێت چی رووبدات؟


لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان لە رۆژی دووشەممە، هەڵکشانێکی بەهێز ئەگەرێکی جدییە، تەنانەت لە دووشەممەوە کڕیاران لەوانەیە بگەڕێنەوە و ئەو مامەڵەکارانەی لەسەر دابەزین گرەویان کردووە، دووبارە بکڕنەوە بۆ ئەوەی قازانجی خۆیان هەڵبگرن، بۆیە ئەو کڕین و ئەو گوشارەی سەر وەبەرهێنەران بۆ پاراستنی قازانجەکانیان، دەتوانێت هەڵکشانەکە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر خێرا بکات.


سەرنجی من لەسەر ئەوە دەبێت کە ئایا هەڵکشانەکە دوای یەکەم پاشەکشەی، خۆی رادەگرێت و هەموو سێکتەرەکان زیاتر بەشداریی تێدا دەکەن، یان تەنیا پشکی چەند کۆمپانیایەکی گەورە بەرزدەبنەوە. ئەگەر هەڵکشانێکیش بێت کە بە خێرایی شکستبهێنێت، ئەوە چاوەڕوان دەکرێت زۆر زیاتر لەوەی ئێستا دابەزێت و گوشاری فرۆشتن زیاتر ببێت.


بۆ زێڕ و کریپتۆ، جێگیربوونی نرخ هیوابەخشترە لە بازدانێکی کورت. دۆلاری بەهێز دەتوانێت هێشتا بەربەست بێت؛ نەوتیش کاریگەریی مەترسییەکانی دابینکردن و کەشتیوانی لەسەردەبێت.


وانەی سەرەکی سادەیە: دەکرێت هەر شتێک رووبدات، بۆیە پێش روودانەکە بزانە چۆن وەڵام دەدەیتەوە. پارە و توانای گۆڕینی بڕیاری خۆت بپارێزە، بۆ ئەوەی کاتێک دەرفەتی راستەقینە دێتەپێشەوە، بتوانیت سوودی لێ ببینیت.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆچی نرخی زێڕ و زیو بەخێرایی دادەبەزێت؟
بیروڕا19-11-2026

بۆچی نرخی زێڕ و زیو بەخێرایی دادەبەزێت؟

عومەر ئەحمەد
عومەر ئەحمەد
منداڵە ونبووەکانى ئەورووپا
بیروڕا18-11-2026

منداڵە ونبووەکانى ئەورووپا

عارف قوربانی
عارف قوربانی
ئایا ئێمە بەتەنیاین لە گەردوون؟
بیروڕا18-11-2026

ئایا ئێمە بەتەنیاین لە گەردوون؟

هێمن بەکر
هێمن بەکر
پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە