رووداو - هەولێر
نووسه‌ر و ههڵبهستڤانى كورد بۆنیا – سوعاد جگه‌رخوێن، دیوانێكى نوێى شیعرى به‌ناوى "ئومێده ونبووه‌كان" چاپ و بڵاوكرده‌وه.
دیوانه‌كه‌ى بۆنیا – سوعاد جگه‌رخوێن، له 74 لاپه‌ڕه پێكدێ، له‌لایه‌ن وه‌شانخانه‌ى لیس له شارى ئامه‌دى باكوورى كوردستان چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هه‌ڵبه‌سته‌كانى بۆنیا ده‌رباره‌ى جیابوونه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه‌ن، به تایبه‌تى دووری له وڵات، ئه‌ویش به‌هۆى بنده‌ستى و ژانى سنووره‌كان و غهریبایهتى.
بۆنیا كه كچى شاعیرى كلاسیكى كورد جگه‌رخوێنه، ساڵى 2016 یه‌كه‌م دیوانى شیعرى خۆى ده‌رباره‌ى باوكى نووسیوه و به‌ناوى (هاوارى جگه‌رخوێن له گۆڕدا) بڵاوكردووه‌ته‌وه. ئه‌و دیوانه‌ش كه له 90 لاپه‌ڕه پێكدێ به هه‌مانشێوه له‌لایه‌ن چاپخانه‌ى لیس چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
بۆنیا – سوعاد جگه‌رخوێن، له گوندى تۆبزى سه‌ر به شارى عامودێ له رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه. قۆناغى سه‌ره‌تایى خوێندنى له قامشلۆ ته‌واو كردووه. جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى نووسه‌ران و رۆژنامه‌ڤانانى كورده له سووریا.
بۆنیا له ساڵى 1982ـه‌وه له سوێد ده‌ژى و ئه‌ندامى یه‌كێتى ژنانى كورده له سوێد. هه‌ندێك له شیعره‌كانى باوكى كردوونه‌ته سوێدى.