کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تۆپی مۆندیالی 2026

تۆپی مۆندیالی 2026

مۆندیالی 2026

تۆپی مۆندیالی داهاتوو چەندین تاقیکردنەوەی قورسی لەسەر ئەنجامدرا

هەرێز جەمال

هەرێز جەمال

17-05-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
له‌ ساڵى 1988 له‌ شارى سلێمانى له‌ دایكبووه‌. ساڵى 2010 به‌شى رۆژنامه‌نووسى په‌یمانگاى ته‌كنیكى سلێمانى ته‌واو كردووه‌ له‌ ساڵى 2005 وه‌ له‌ رۆژنامه‌كانى (گۆرانى خوێندكاران ،چاودێر، گه‌لاوێژنامه‌، سه‌رنج، ژیانه‌وه‌، ئاوێنه‌ سپۆرت، گۆڤارى هه‌فتانه‌، رۆژنامه‌ى ئاسۆ، مه‌لاعیبى عه‌ره‌ب)ى كاریكردووه‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ . له‌ ساڵى 2010 له‌ سایتى ده‌نگوباس و دواتر خه‌ندان و پاشتر به‌رپرسى مالپه‌رى خه‌ندان سپۆرت بووه‌ . له‌ 1/1/2012 وه‌ وه‌ك په‌یامنێرو پرۆدیوسه‌رى وه‌رزشى پۆرتالى رووداو تا ئێسته‌ به‌رده‌وامه‌ . له‌ ساڵى 2010 به‌شدارى له‌ رووماڵى گواستنه‌وه‌ پاڵه‌وانێتى یارییه‌ وه‌زرشیه‌كانى پاله‌وانێتى وڵاتانى سه‌ربازى جیهانى له‌ دیمه‌شقى سوریا كردووه‌ . ساڵى 2011 به‌شدارى له‌ روومالكردنى ماراتۆنى ساڵانه‌ى به‌یروتى پایته‌خى لوبنان كردووه‌ وه‌ك به‌رپرسى راگه‌یاندنى شاندى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان . ساڵى 2011 له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر گه‌شتى وڵاتى لوبنانى كردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵى یارییه‌كانى ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ جامى یه‌كێتى یانه‌كانى ئاسیا . ساڵى 2011 به‌شدارى كۆنفراسى فیدراسیۆنى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى جیهانى كردووه‌ له‌ تارانى پایته‌ختى ئێران –خاوه‌نى بروانامه‌ى ئه‌و فیدراسیۆنه‌یه‌. ساڵى 2011 به‌شدارى له‌ روومال و گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵى یارى دۆستانه‌ى هه‌ردوو یانه‌ى لێڤه‌رپوولى ئێنگلیزى و گه‌ڵاته‌سراى توركى له‌ شارى ئه‌سته‌نبوڵ كردووه‌ . ساڵى 2012 به‌رپرسى راگه‌یاندنى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بووه‌ له‌ پاڵه‌وانێتى لاوانى عه‌ره‌بى له‌ یارییه‌كانى گۆره‌پان و مه‌یدان له‌ عه‌مان-ئه‌رده‌ن . ساڵى 2012 به‌شداری هه‌فتانه‌ى گه‌نجانى عه‌ره‌بى كردووه‌ شارى خه‌لیل –فه‌له‌ستین ساڵى 2012 به‌شدارى روومالكردنى پاڵه‌وانێتى یارییه‌ هونه‌ره‌ به‌رگرییه‌كانى كیشوه‌ره‌كانى ئۆرۆ ئاسیاى له‌ تبلیسى پایته‌ختى جۆرجیا كردووه‌ . ساڵى 2012 یه‌كێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى خۆرئاوایى ئاسیا بۆ یارییه‌كانى گۆره‌پان و مه‌یدان پۆلێنبه‌ندى وه‌ك راگه‌یندكار له‌ نێو یه‌كێتییه‌كه‌ى كردووه‌ وه‌ك میدیاكار . ساڵى 2013 وه‌ك راگه‌یاندنى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌شدارى پاڵه‌وانێتى ئاسیاى بۆ یارییه‌كانى گۆره‌پان و مه‌یدان له‌ شارى پونه‌ –وڵاتى هندستان كردووه‌ . ساڵى 2013 به‌شدارى له‌ روومالكردنى ماراسۆنى ساڵانه‌ى تبلیسى كردووه‌ وه‌ك ته‌نها راگه‌یاندكارى كورد . ساڵى 2014 له‌سه‌ر داوه‌تنامه‌ى وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوانى ئه‌رمینیا و فیدراسیۆنى هونه‌ره‌ به‌رگرییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ سه‌ردانى یه‌ریڤانى پایته‌ختى ئه‌و وڵاته‌ى كردووه‌و چه‌ندین راپۆرت و دیدارى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامداوه‌. له‌ ساڵى 2014 وه‌ك ته‌نها میدیاكارى كورد به‌شدارى له‌ روومال و گواستنه‌وه‌ى یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتى باسكه‌ى ئافره‌تانى جیهان له‌ وڵاتى توركیا كردووه‌ . خاوه‌نى بروانامه‌ى باوه‌ڕپێكراوى فیدراسیۆنى باسكه‌ى جیهانه‌ .
هەرێز جەمال
هەرێز جەمال17-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات
مۆندیالی 202610-09-2026

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت
مۆندیالی 202619-08-2026

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن
مۆندیالی 202629-07-2026

رووداو دیجیتاڵ

تۆپی فەرمیی مۆندیالی داهاتوو، خرایە ژێر زنجیرەیەک لە تاقیکردنەوەی زانستیی ورد، پاشئەوەی توێژەران و تایبەتمەندانی دینامیکیەتی هەوا، تۆپەکەیان تاقیکردەوە بۆ زانینی شێوازەکانی جووڵەکردنی تۆپە نوێیەکە لە نێو یاریگادا.

توێژەران هەروەها ویستیان لە کاریگەریی دیزاینی تۆپەکە، لەسەر شووت لێدان و پاسات لە کاتی یارییەکان، بکۆڵنەوە.

راپۆرتێکی ماڵپەری 'کۆنڤێرزەیشن' ئاشکرایکردووە، تۆپە نوێیەکە کە ناوی 'تریوندا'یە و کۆمپانیای ئەدیداس دروستیکردووە، تایبەتمەندیی ئەوەی هەیە کە یەکەمین تۆپی مۆندیالی پیاوانە لە تەنیا چوار پارچە پێکهاتووە، ئەوەش گەشەکردن و گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە دیزاینی تۆپی پاڵەوانێتییەکان.

راپۆرتەکە هەروەها دەڵێ، ژمارەیەک لێکۆڵەری ژاپۆنی و ئینگلیزی، تاقیکردنەوەیان لەسەر تۆپەکە لە نێو تونێلی هەواییدا کردووە، بۆ پێوانەکردنی بەرگەگرتنی هەواو و کاریگەریی جووڵەی تۆپەکە، کاتێک بەخێرایی جیاواز لە تۆپەکە دەدرێت، ئەوەش بەئامانجی زانینی چۆنیەتی جووڵەکردنی لە کاتی یارییەکاندا.

توێژەران دەڵێن، دیزاینی 'تریوندا'، لەدوای ئاشکراکردنییەوە لە کۆتاییەکانی 2025، جێگەی سەرنج بووە، بەتایبەت بەهۆی کەمیی پارچەکانییەوە، هاوشێوەی ئەوەی کە تۆپی گابۆلانی دروستیکرد.

گابۆلانی ئەو تۆپە بەناوبانگەبوو کە لە مۆندیالی 2010ی ئەفریقای باشوور بەکارهێنرا و ئەوکات ژمارەیەک یاریزان و گۆڵپارێز، گلەییان لە تۆپەکە کرد، بەهۆی جووڵە لەناکاوەکانی لە هەوادا.

راپۆرتەکە دەڵێ، تۆپە نوێیەکە، پێناچێ هەمان تەنگژەی مۆندیالە ئەفریقییەکە دووبارە بکاتەوە، چونکە تاقیکردنەوەکان دەریان خستووە کە جووڵەکانی سەقامگیرترە لە گابۆلانی، بەتایبەت لە کاتی لێدانی راستەوخۆ و ئۆڤەر، بەراورد بە هەندێک لە تۆپەکانی پێشوو.

توێژەران دەڵێن، تۆپە نوێیەکە رووپۆشی دەرەوەی تایبەتی هەیە کە هاوکارە بۆ باشترکردنی جووڵەی لە هەوادا، ئەگەرچی بەراورد بە دیزاینی تۆپەکانی پێشوو، پارچەکانی کەمترە.

تاقیکردنەوەکان هەروەها دەریدەخەن تۆپە نوێیەکە، بەشێکی کەمی هێزەکەی بەهۆی دووریی لێدانەکانەوە لەدەستدەدات، ئەوەش بەهۆی زیاد بەرکەوتنی هەوا لە کاتی خێرایی زۆر بەرزدا.

ئەو جۆرە رووداوە، وادەکات هەندێک تۆپی زۆر بەهێز، کەمتر بگەنە ئامانجەکەیان، بەراورد بەو تۆپانەی لە مۆندیالەکانی پێشوودا بەکارهێنراون.

راپۆرتەکە دەڵێ، جیاوازییەکان گەورە نین، بەڵام ئەوەندەشە کە یاریزان لە کاتی یارییەکاندا هەستیان پێدەکرێت، بەتایبەت لە لێدانی بەهێز و پاساتی درێژ.

توێژەران گوتوویانە ئەو ئەنجامانەی پێیگەیشتوون، دوای ئەو تاقیکردنەوانە هاتن کە لەسەر تۆپەکان ئەنجامدران، لە کاتی لێدان بەبێ هەبوونی فڕۆکە لە ئاسمان. لە کاتێکدا تۆپەکە جووڵەی دەگۆڕێت لەکاتی یارییەکاندا، بەهۆی سووڕانەوەیان لە دوای شووت کردن. ئەمە جیا لە کاریگەریی شتی دیکە، وەک کەشوهەوا، شێ، پلەی گەرما و بەرزیی لە رووی دەریاوە.

راپۆرتەکە زیاتر گوتوویەتی، 'تریوندا'، هەروەها سیستمی تۆپی پەیوەستی تێدایە کە هاوکاریی ناوبژیوانانی ڤار دەکات، بۆ دەستنیشانکردنی ساتی دوایین لێدانی تۆپەکە و ئەوەش پشتگیریی بڕیارەکانی ئۆفسایدی ئالی لەکاتی پاڵەوانێتییەکان.

سیستمی چیپە ئەلیکترۆنییەکانی نێو تۆپەکان بەراورد بە مۆندیالی پێشوو گۆڕاون. لە تۆپە نوێیەکەدا یەکەی پێوانەی نێو یەکێک لە چوار پارچەکەی تۆپەکە، لەگەڵ زیادکردنی کێش بۆ پارچەکانی دیکەی ناو هەمان تۆپ.

توێژەران هەروەها دەڵێن، تاقیکردنەوەی راستەقینەی تۆپەکە لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیالدا دەستپێدەکات، چونکە ئەوکات ئیدی بەرکەوتن و بەکارهێنان لەلایەن یاریزانان و گۆڵپارێزانی هەڵبژاردەکەوە، لەکاتی بەرکەوتنی راستەوخۆ و لە یارییە فەرمییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات
مۆندیالی 202610-09-2026

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت
مۆندیالی 202619-08-2026

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن
مۆندیالی 202629-07-2026

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە