کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا، شی جینپینگ، سەرۆکی چین و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لە ڤێلای کایلین لە پەراوێزی لووتکەی هاوکاریی ئابووریی ئاسیا و زەریای هێمن (ئەیپێک) لە شاری شێنجێن لە باشووری چین - 19ـی تشرینی دووەمی 2026 (فۆتۆ: سێرگێی بۆبیلیۆڤ/ پوول/ ئاژانسی سپوتنیک لە رێگەی AFP)

جیهان

ترەمپ، شی جینپینگ و پووتین "جاڕنامەی ئاشتی" بڵاودەکەنەوە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

19-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر19-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند
جیهان23-11-2026

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند

یاری GTA لە یەکەم رۆژدا 3.79 ملیار دۆلار داهاتی هەبوو و ریکۆردی هەموو فیلمەکانی شکاند
جیهان23-11-2026

یاری GTA لە یەکەم رۆژدا 3.79 ملیار دۆلار داهاتی هەبوو و ریکۆردی هەموو فیلمەکانی شکاند

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشی درۆنی بۆ سەر کەشتییەکی رووسی لە لیبیا دەکات
جیهان23-11-2026

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشی درۆنی بۆ سەر کەشتییەکی رووسی لە لیبیا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

دوای کۆتاییهاتنی لووتکە مێژووییە سێقۆڵییەکەیان لە شاری شێنجێنی چین، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا؛ شی جینپینگ، سەرۆکی چین و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا راگەیێندراوێکی هاوبەشی چوار خاڵییان بە ناوی "جاڕنامەی ئاشتیی سەرۆکەکانی چین، رووسیا و ئەمریکا" بڵاوکردەوە.

❞ هەرسێ سەرۆک دووپاتیان کردەوە کە شەڕی ئەتۆمی ناتوانرێت ببرێتەوە و نابێت هەرگیز بکرێت"

دەقی راگەیێندراوە هاوبەشەکە:

"شی جینپینگ، سەرۆکی کۆماری میللی چین؛ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی فیدراسیۆنی رووسیا و دۆناڵد جەی ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە 19ـی تشرینی دووەمی 2026 لە شاری شێنجێن کۆبوونەوە. سەرۆکەکانی رووسیا و ئەمریکا پێزانینی خۆیان بۆ چین دەربڕی لە بەرامبەر میوانداریکردنی ئەم لوتکە سێقۆڵییە مێژووییە. هەرسێ سەرۆک ئاڵوگۆڕی قووڵی بیروڕایان لەسەر بارودۆخی ئێستای نێودەوڵەتی کرد و پابەندبوونی خۆیان بە پاراستنی سەقامگیریی ستراتیجی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دووپاتکردەوە:

1- وەک ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، چین، رووسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندبوون بە ئەنجامدانی چاکسازی لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا، بە جۆرێک کە بتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەرتر وەڵامی ئاڵنگارییە جیهانییەکان بداتەوە و لەگەڵ ئەرکی بنەڕەتیی خۆیدا بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بگونجێت.

2- هەرسێ وڵات پلانیان هەیە بەرهەمهێنان و دابینکردنی بەرهەمە نەوتییە پاڵاوتەکان بۆ بەرژەوەندیی هەموو گەلان زیاد بکەن و جەختیان لەسەر گرنگیی جێگیری و بەردەوامیی رەوتی وزە کردەوە.

3- هەرسێ سەرۆک دانیان بەوەدا نا کە بنەمای رەزامەندیی دەوڵەتان و رێزگرتن لە پارێزبەندیی بەرپرسانی دەوڵەت گرنگییەکی یەکجار زۆری هەیە و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە نابێت دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان (ICC) و دەستە هاوشێوەکانی دیکە دەسەڵاتی دادوەریی خۆیان بە خراپ بەکاربهێنن.

4- هەرسێ سەرۆک دووپاتیان کردەوە کە شەڕی ئەتۆمی ناتوانرێت ببرێتەوە و نابێت هەرگیز بکرێت. هەرسێ وڵات گفتوگۆ و دانوستاندن دەکەن لەسەر کەمکردنەوەی مەترسییە ئەتۆمییەکان و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی."

بابەتی پەیوەندیدار

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند
جیهان23-11-2026

زیلینسکی: لە کەناراوەکانی لیبیا کەشتییەکی جەنگیی رووسی و هێلیکۆپتەرێکمان تێکشکاند

یاری GTA لە یەکەم رۆژدا 3.79 ملیار دۆلار داهاتی هەبوو و ریکۆردی هەموو فیلمەکانی شکاند
جیهان23-11-2026

یاری GTA لە یەکەم رۆژدا 3.79 ملیار دۆلار داهاتی هەبوو و ریکۆردی هەموو فیلمەکانی شکاند

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشی درۆنی بۆ سەر کەشتییەکی رووسی لە لیبیا دەکات
جیهان23-11-2026

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشی درۆنی بۆ سەر کەشتییەکی رووسی لە لیبیا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە