کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

wYney

wYney

بیروڕا

بۆچی نرخی زێڕ و زیو بەخێرایی دادەبەزێت؟

0:00
0:00
قەبارەی دەق
عومەر ئەحمەد
عومەر ئەحمەد

19-11-2026

بەرپرسی دێسکی ئابووریی تۆڕی میدیایی رووداو

بابەتی پەیوەندیدار

منداڵە ونبووەکانى ئەورووپا
بیروڕا18-11-2026

منداڵە ونبووەکانى ئەورووپا

عارف قوربانی
عارف قوربانی
ئایا ئێمە بەتەنیاین لە گەردوون؟
بیروڕا18-11-2026

ئایا ئێمە بەتەنیاین لە گەردوون؟

هێمن بەکر
هێمن بەکر
نەوتی دزراوی عێراق و ئابووریی سێبەری دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت
بیروڕا17-11-2026

نەوتی دزراوی عێراق و ئابووریی سێبەری دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت

عومەر ئەحمەد
عومەر ئەحمەد

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ دابەزی بۆ 3,700 دۆلار، ئەوەش دابەزین بوو بۆ ئاستێکی دەروونی مەترسیدار لەلای ئەوانەی مامەڵە بە زێڕەوە دەکەن. هۆکارەکەشی پێشبینییەکانە بۆ تووندکردنەوەی زیاتری سیاسەتی نەختینەی ئەمریکا و، بەهێزبوونی بەهای دۆلار و بەرزکردنەوەی سوودی قەواڵە داراییەکان.


ئەم هۆکارانە وەبەرهێنەرانی ناچارکردووە هەڵسەنگاندنەوە بۆ بەهای کانزا بەنرخەکان بکەن. رۆژی پێنجشەممە، نرخی زێڕ لە نزمترین ئاستی مامەڵەکاندا بۆ 3,693 دۆلار دابەزی. ئەوە کەمترین ئاستی نرخی زێڕە لە دوای مانگی ئەیلوولی 2025ـەوە.


هەرچەندە نرخی زێڕ بەدرێژایی مامەڵەکان دووبارە بۆ نزیکەی 3,733 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام سەرەڕای ئەم بەرزبوونەوە کەمە، کانزای زەرد لەژێر گوشارێکی زۆردایە. ئەم دابەزینە پاشەکشەی نرخە بە رێژەی 30.6% بەراورد بە ریکۆردە مێژووییەکەی مانگی کانوونی دووەمی 2026 کە 5,318.40 دۆلار بوو. نرخی زێڕ بەو پێیەش لەوکاتە بەدواوە نزیکەی 1,625 دۆلار لە هەر ئۆنسەیەکدا کەمبووەتەوە. بۆ وەبەرهێنەرێک کە یەک کیلۆگرام زێڕی هەبێت، ئەمە بە واتای زیانێکی نزیکەی 52,250 دۆلار دێت بەراورد بە لووتکەی مانگی کانوونی دووەم.


بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە کۆڵی زێڕ نابێتەوە


بانکی ناوەندیی ئەمریکا بزوێنەری سەرەکیی ئەم شەپۆلی فرۆشتنەیە. کۆنووسی کۆبوونەوەی 27-28ـی تشرینی یەکەمی بانکەکە، نیگەرانی زیاتری داڕێژەرانی سیاسەتی نەختینەی لە بەردەوامی هەڵاوسان و ئەگەری بەرزکردنەوەی زیاتری رێژەی سوود ئاشکرا کرد. کریستۆفەر واڵەر، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگارانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، داوای هەڵوێستێکی تووندتری کردووە، لەوانە ئەگەری بەرزکردنەوەی سوود بە رێژەی 0.5٪ لە کانوونی یەکەم دا یاخود خێراترکردنی هەنگاوەکانی تووندکردنی سیاسەتی نەختینە لە ساڵی 2027ـدا. ئێستا بازاڕەکان بە نزیکەیی 90% ئەگەری بەرزکردنەوەی سوود بە رێژەی 0.25٪ و 10% ئەگەری بەرزکردنەوەی بە 0.5٪ لە کانوونی یەکەم دا دادەنێن.


ئەم دۆخە بەتایبەتی بۆ زێڕ نەرێنییە، چونکە زێڕ خۆی لە خۆیدا هیچ سوودێک و قازانجێکی ناچێتە سەر. بە زمانێکی سادەتر ئەگەر وەبەرهێنەرێک پارەی خۆی بخاتە نێو قەواڵە داراییەکانەوە، لەبەر ئەوەی سوودی ساڵانەی لەسەرە و بەتایبەتی لەم کاتانەدا سوودەکەش زۆر بەرزبووەتەوە، لە کۆتاییدا ساڵانە قازانج دەکات و بانکی ناوەندیی ئەمریکا هەر شەش مانگ جارێک سوودی پارەکەی پێدادت و دوای تەواوبوونی ماوەی قەواڵەکەش هەموو پارەکەی بۆ دەگەڕێنێتەوە.


قەواڵەی گەنجینەی ئەمریکا چۆن زیان لە زێڕ دەدات


بۆ نموونە ئەگەر وەبەرهێنەرێک ئێستا 120 هەزار دۆلاری هەبێت، دەتوانێت کیلۆیەک زێڕ بکرێت، بەڵام ئەگەر بریار بدات بە پارەکەی لە جیاتی زێڕ، قەواڵەی 10 ساڵی گەنجینەی ئەمریکا بکڕێت، بەهۆی ئەوەی کە سوودی سەر قەواڵە داراییە 10 ساڵییەکان ئێستا نزیکە 5.2٪ـە، دوای 10 ساڵ 80 هەزار دۆلار قازانج دەکات و حکومەتی ئەمریکاش قازانج و سەرمایەی سەرەتایی گەرەنتی کردووە. واتە سەرمایەکەی بە رێژەی 67٪ لە دوای 10 ساڵ زیاد دەکات. لەوانەیە ئەگەر وەبەرهێنەرەکە کیلۆپیەک زێڕ بکڕێت و نرخی زێڕ بەرز بێتەوە، قازانجەکەی دوای 10 ساڵ زیاتر بێت، بەڵام ئەوە گەرەنتی نییە. لەبەر ئەوەیە کڕینی قەواڵەی داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا جگە لەوەی قازانج دابین دەکات، بۆ پاراستن و گەرەنتی سەرمایەشە.


بەرزیی بەهای دۆلار


بگەرێینەوە بۆ سەر هۆکارەکان، لەلایەکی دیکەوە بەهێزبوونی بەهای دۆلاری ئەمریکی گوشارەکانی لەسەر نرخی زێڕ زیاتر کردووە. پێنوێنیی دۆلار گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی 19 مانگی رابردوودا، ئەمەش وایکردووە ئەو زێڕەی بە دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت گران بوەستێت بۆ ئەو کڕیارانەی بە دراوی نیشتمانی خۆیان دەیکڕن. کەواتە پێشبینییەکانی بەرزکردنەوەی رێژەی سوود، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و فرۆشتنی تەکنیکی، ژینگەیەکی نالەباریان بۆ زێڕ دروستکردووە. گرنگتر لەوەش، ئاڵۆزییە جیۆپۆلەتیکییەکان نەیانتوانیوە خواستی پێویست بۆ پەناگەی ئارام دروست بکەن تاوەکو هاوسەنگی بەرامبەر ئەم گوشارە نەختیانە رابگرێت. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە پێشبینییەکان بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی سوود ئێستا باڵادەستن بەسەر جووڵەی کورتخایەنی نرخەکان دا.


داڕمانی نرخی زیو


زیویش بە هەمان شێوازی زێڕ دابەزیوە، بەڵام دابەزینەکەی زۆر زیاترە. رۆژی چوارشەممە، نرخی زیو نزیکەی 5.3% دابەزی بۆ 44.88 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک. ئەم نرخە کەمترین ئاستی نرخی زیوە لە دوای ئەیلوولی 2025ـەوە. بە پێچەوانەی زێڕ، زیو بەشێکی بەرچاوی لە چالاکییە پیشەسازییەکان دا بەکاردێت، ئەمەش وای لێدەکات نەک تەنیا بەرامبەر بەهێزبوونی دۆلار و بەرزبوونەوەی رێژەی سوود لاواز بێت، بەڵکو بکەوێتە ژێر کاریگەریی نیگەرانییەکان لەسەر چالاکی پیشەسازی و گەشەی ئابووریی جیهانیش. بۆیە دابەزینی هاوکاتی زێڕ و زیو ئاماژەیە بۆ هەڵمەتێکی فراوانتری فرۆشتن لە سەرانسەری بازاڕی کانزا بەنرخەکان دا.


نرخی زێڕ لە داهاتوودا چی لێدێت؟


تاقیکردنەوەی گرنگی داهاتوو ئەوەیە کە ئایا زێڕ دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ سەرووی 3,800 دۆلار؟ مانەوەی بەردەوامی نرخ لە خوار 3,700 دۆلارەوە دەکرێت هانی فرۆشتنی تەکنیکی و پاکتاوکردنی بەزۆریی ( مارجین کۆڵ) بدات. لەلایەکی دیکەوە ئاستی 3,650 دۆلار وەک خاڵی داهاتووی دابەزین دیاری دەکرێت. لە بەرامبەردا لە کاتی بەرزبوونەوەدا، گەڕانەوە بۆ نێوان 3,800 بۆ 3,850 دۆلار یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی گوشاری فرۆشتنی خێرا. ئەم ئاستانە خاڵی دیاریکراوی بازاڕن و ئاستی پشتگیری ( ساپۆرت) و بەربەست ( رزیستەنس)ـی مسۆگەر نین. بزوێنەرە سەرەکییەکانی داهاتوو بریتین لە داتاکانی هەڵاوسان و هەلی کار لە ئەمریکا، سوودی قەواڵە داراییەکانی گەنجینە و ئاماژەکانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا.


سەرەڕای ئەم پاشەکشە گەورەیە، هۆکارەکانی وەبەرهێنانی درێژخایەن لە زێڕدا لەنێو نەچوون. کڕینی زێڕ لەلایەن بانکە ناوەندییەکان، نادڵنیایی جیۆپۆلەتیکی، نیگەرانییەکان لە قەرزی وڵاتان و هەمەجۆرکردنی سەرمایەگوزاری وەک سەرچاوەی سەرەکی خواست بۆ کڕینی زێر دەمێننەوە، بەڵام ئەم شەپۆلە فرۆشتنەی ئێستا ئەوە دەردەخات کە ئەم هۆکارانە ناتوانن هەمیشە زێڕ لە بەرامبەر هەلومەرجە تووندەکانی سیاسەتی نەختینەیی دا بپارێزن.



بابەتی پەیوەندیدار

منداڵە ونبووەکانى ئەورووپا
بیروڕا18-11-2026

منداڵە ونبووەکانى ئەورووپا

عارف قوربانی
عارف قوربانی
ئایا ئێمە بەتەنیاین لە گەردوون؟
بیروڕا18-11-2026

ئایا ئێمە بەتەنیاین لە گەردوون؟

هێمن بەکر
هێمن بەکر
نەوتی دزراوی عێراق و ئابووریی سێبەری دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت
بیروڕا17-11-2026

نەوتی دزراوی عێراق و ئابووریی سێبەری دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت

عومەر ئەحمەد
عومەر ئەحمەد
پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە