کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

هەستیار قادر

هەستیار قادر

18-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر18-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیرى نەوتى عێراق: دەستم لە کار نەکێشاوەتەوە
عێراق23-11-2026

وەزیرى نەوتى عێراق: دەستم لە کار نەکێشاوەتەوە

پردی فازلییە لە جورف سەخر بە رووی زیارەتکاران کرایەوە
عێراق23-11-2026

پردی فازلییە لە جورف سەخر بە رووی زیارەتکاران کرایەوە

ئەندامێکی لیژنە پەرلەمانییەکە بۆ رووداو: پێنجشەممە میوانداریی وەزیرانی نەوت و سامانە سرووشتییەکان دەکەین
عێراق23-11-2026

ئەندامێکی لیژنە پەرلەمانییەکە بۆ رووداو: پێنجشەممە میوانداریی وەزیرانی نەوت و سامانە سرووشتییەکان دەکەین


رووداو دیجیتاڵ

لیژنەى باڵا بۆ  چاکسازیی کەرتى ئەمنیى عێراق بڕیاری دا رێکار و لێکۆڵینەوەکانی دۆسیەى بەقەچاخبردنى نەوت رەوانەى دادگە بکات بۆ تەواوکردنى لێکۆڵینەوەکان و گرتنەبەرى رێکارى یاسایی؛ هەروەها بڕیاری دا پاراستنى بۆرى نەوت لە جورف سەخر (جورف نەسر) بە پۆلیسى وزە بسپێردرێ و ئەو هێزە بگۆڕێ کە بەرپرسیارێتى سنوورەکەی بەدەستەوەیە.


ئەو بڕیارە لە یەکەم کۆبوونەوەى لیژنەی باڵای چاکسازیی کەرتی ئەمنیی عێراق بوو کە چوارشەممە 18ى تشرینى دووەم بە سەرۆکایەتى عەلى فالح زەیدى ئەنجامدرا.

قاسم عەبوودى، راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق بڕیارەکانى ئەو لیژنەیەى راگەیاند کە لە چوارچێوەی ستراتیژیی نیشتمانی بۆ چاکسازیی کەرتی ئەمنی و چەند دۆسیەیەکی پەیوەندیدار بە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری تاوتوێ کران، لەگەڵ تەواوکردنی رادەستکردنی دۆسیەی ئەمنی بۆ وەزارەتی ناوخۆ و رێکارەکانی پەسندکردنی پلانی جێبەجێکردن کە دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان پێشکێشیان کردووە.

قاسم عەبوودى گوتی، یەکێک لە تەوەرەکانى کۆبوونەوەکە پاڵپشتیی سەقامگیری و سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت بووە و لەم چوارچێوەیەدا و ئەوەی پەیوەندیدارە بە رووداوەکەی ئەم دواییەی ناوچەی جورف نەسر، لیژنەکە پێداچوونەوەی بەو رێکارانەدا کرد کە حکومەت گرتوونییەتەبەر بۆ پاراستنی سامانی نیشتمانی و جێگیرکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و چەند بڕیارێکى دەکرد.
 
بڕیارەکان بریتى بوون لەوەى پۆلیسی وزە ئەرکی پاراستنی بۆریی گواستنەوە لە ناوچەی جورف سەخر (جورف نەسر) لە ئەستۆ دەگرێ، هەروەها ئەو هێزەی بەرپرسیارێتیی ئاسایشی ناوچەکەی بەدەستەوەیە دەگۆڕدرێ بە هێزێکی دیکە کە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دیاری دەکات.

بڕیارێکى دیکەى لیژنەکە ئەوە بوو کە ئەو رێکار و لێکۆڵینەوانەی حکومەت لەبارەی سەرپێچییەکانی تایبەت بە هێڵی گواستنەوەی نەوت ئەنجامی داون، رەوانەى دادگەی عێراقی دەکرێن بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران.

 لە 13ى تشرینى دووەمدا لیژنەیەکى حکومەتى عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت سەردانى ناحیەى جورف سەخرى کرد و پەرلەمانیش لیژنەیەکى دیکەى لەبارەى بەقاچاخردنى نەوت پێکهێنا. 

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیرى نەوتى عێراق: دەستم لە کار نەکێشاوەتەوە
عێراق23-11-2026

وەزیرى نەوتى عێراق: دەستم لە کار نەکێشاوەتەوە

پردی فازلییە لە جورف سەخر بە رووی زیارەتکاران کرایەوە
عێراق23-11-2026

پردی فازلییە لە جورف سەخر بە رووی زیارەتکاران کرایەوە

ئەندامێکی لیژنە پەرلەمانییەکە بۆ رووداو: پێنجشەممە میوانداریی وەزیرانی نەوت و سامانە سرووشتییەکان دەکەین
عێراق23-11-2026

ئەندامێکی لیژنە پەرلەمانییەکە بۆ رووداو: پێنجشەممە میوانداریی وەزیرانی نەوت و سامانە سرووشتییەکان دەکەین

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە