کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شەقامی 100 مەتریی هەولێر

شەقامی 100 مەتریی هەولێر

هەواڵە ناوخۆییەکان

هاتووچۆی هەولێر: لە شەقامی 100 مەتری تاسە و پرد بۆ پەڕینەوە دروست دەکرێن

ژینەر ستار

ژینەر ستار

15-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار15-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

401 بریکاری خۆراک لە هەرێمی کوردستان دادەخرێن
هەواڵە ناوخۆییەکان20-11-2026

401 بریکاری خۆراک لە هەرێمی کوردستان دادەخرێن

باوکێک: کوڕە سێ مانگەکەم بۆ ژیان پێویستی بە گرانترین دەرمانی جیهانە
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

باوکێک: کوڕە سێ مانگەکەم بۆ ژیان پێویستی بە گرانترین دەرمانی جیهانە

هەڵەبجە و شارێکی بەریتانیا دەبنە دەستەخوشک
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

هەڵەبجە و شارێکی بەریتانیا دەبنە دەستەخوشک

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر دەڵێ، بەمەبەستی ئاسانکاریی بۆ پەڕینەوەی هاونیشتمانییان لە شەقامی 100 مەتری. دوو  بەرزە پردی پەڕینەوە دروست دەکرێت، لە چەند شوێنێکی دیکەش تاسە دادەنرێت.


ئەمرۆ یەکشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2026، سروە یاسین، بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر بە رووداوی گوت، "پلانێک دەستی پێکردووە بۆ ئاسانکاری پەڕینەوەی هاونیشتمانییان لە شەقامی 100 مەتری، بە جۆرێک هەر شوێنیک ئاستەنگی بۆ پەڕینەوەی هاونیشتمانییان دروست کردبێت، هێمای پەڕینەوە و بەرزەپرد و تاسەی بۆ دادەنرێت."

سروە یاسین گوتی، "ئێستا لە شەقامەکە لە چوار شوێن پردی پەرینەوە هەیە، بەڵام ئەم پردانە بەشی پەڕینەوەی هاونیشتمانییان ناکەن، هە ر بۆیە دوو بەرزەپردی پەڕینەوەی دیکە لە بەردەم هەردوو قوتابخانەی (ئەحمەدی خانی) و (قوتابخانەی هێدی) دادەنرێت."

سەبارەت بەوەی بۆچی بەرزە پردی پەڕینەوە لەسەر شەقامەکە دروست ناکرێت، بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر روونی کردەوە، "بەشێکی زۆری شەقامی 100 مەتری شۆستەکانی بچووکە یاخود موڵکی گشتییە. بۆیە ناتوانرێت  لە هەموو شوێنەکان بەرزەپرد دروست بکرێت، ناچارین لە رێگەی دانانی تاسە و هێما و ئاماژەی پەڕینەوە چارەسەری بکەین."

دانانی تاسە لەسەر شەقامی 100 مەتری

ئەو بەرپرسەی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، "تاسەیەک لەبەردەم زانکۆی کوردستان دانراوە و پلانەکە سەرکەوتوو بووە، لە چەند رۆژی داهاتووش لە بەردەم قوتابخانەی نابینایان لە نزیک بارەگای تۆڕی میدیایی رووداو دادەنرێت."

سەبارەت بە شوێنەکانی دیکە، سروە یاسین گوتی، "بەردەوام تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر چاودێریی شەقامە دەکەن، لە هەر شوێنێکی شەقامی 100 مەتری شوێنی پەڕینەوە نەبێت تاسەی پەڕینەوە بۆ هاونیشتمانییان دادەنرێت."

بابەتی پەیوەندیدار

401 بریکاری خۆراک لە هەرێمی کوردستان دادەخرێن
هەواڵە ناوخۆییەکان20-11-2026

401 بریکاری خۆراک لە هەرێمی کوردستان دادەخرێن

باوکێک: کوڕە سێ مانگەکەم بۆ ژیان پێویستی بە گرانترین دەرمانی جیهانە
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

باوکێک: کوڕە سێ مانگەکەم بۆ ژیان پێویستی بە گرانترین دەرمانی جیهانە

هەڵەبجە و شارێکی بەریتانیا دەبنە دەستەخوشک
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

هەڵەبجە و شارێکی بەریتانیا دەبنە دەستەخوشک

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە