کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات

نمە سەرهەنگ

نمە سەرهەنگ

10-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نمە سەرهەنگ
نمە سەرهەنگ10-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک: ژەمی ئێوارە زووتر بخورێت و ماوە بمێنێت بۆ خەوتن
تەندروستی21-11-2026

پسپۆڕێک: ژەمی ئێوارە زووتر بخورێت و ماوە بمێنێت بۆ خەوتن

زانکۆی سیئۆل: خواردنی زیاتر لە دوو ژەم خۆراکی پڕ شەکر لە هەفتەیەکدا مەترسیی شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات
تەندروستی21-11-2026

زانکۆی سیئۆل: خواردنی زیاتر لە دوو ژەم خۆراکی پڕ شەکر لە هەفتەیەکدا مەترسیی شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات

کۆمەڵەی پزیشکانی منداڵان لە ئەمریکا: هۆکاری بۆماوەیی ئەگەری تووشبوون بە میزبەخۆداکردن لە منداڵاندا 70% زیاد دەکات
تەندروستی21-11-2026

کۆمەڵەی پزیشکانی منداڵان لە ئەمریکا: هۆکاری بۆماوەیی ئەگەری تووشبوون بە میزبەخۆداکردن لە منداڵاندا 70% زیاد دەکات

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن لە نیویۆرک دەریخستووە، پاککردنەوەی هەوای ژووری نووستن لەڕێگەی فلتەری HEPA (فلتەری هەوای کارایی بەرز) دەتوانێت یارمەتی ئەو کەسانە بدات کە لە قۆناخی پێش شەکرەدان بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ئاستی شەکری خوێنیان بکەن.

د.شارین ئێڵ ویتکۆپ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایگەیاند، بەکارهێنانی ئەو فلتەری هەوایانە بووەتە هۆی کەمکردنەوەی تەنۆلکە زیانبەخشەکانی هەوا بە رێژەی 36%، ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی نزیکەی 8% لە ئاستی نائاسایی شەکری خوێن لە رۆژدا و کەمتر بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن لەدوای خواردنی ژەمی بەیانیان.

ویتکۆپ، دەڵێت: "دەرەنجامەکانمان دەریدەخەن کە هەوای پاکتر لە ماڵەوە، بەتایبەتی لە ژووری نووستندا، رەنگە یارمەتی ئەو کەسانە بدات کە لە قۆناخی پێش شەکرەدان بۆ ئەوەی شەکری خوێنیان جێگیر بکەن و بەرزییەکەی لە بەیانیاندا کەمبکەنەوە. دانانی فلتەری HEPA ئامرازێکی ئاسان و کەم تێچووە بۆ یارمەتیدانی پاراستنی تەندروستی دڵ و زیندەچالاکی شانبەشانی خۆراکی تەندروست، وەرزشکردنی بەردەوام و دەرمانەکان".

فلتەری HEPA (فلتەری هەوای کارایی بەرز) جۆرێکە لە فلتەری میکانیکی کە هەوا بەناو تۆڕێکی زۆر ورددا پاڵدەنێت بۆ گرتنی تەنۆلکە زیانبەخشەکان، تەنۆلکەکانیش وەک تۆوی گوڵ، موو و رەشکەی ئاژەڵان، تۆزی ماڵەوە و دووکەڵی جگەرە، هەروەها فلتەری HEPA دەتوانێت 99.97%ی ئەو تەنۆلکانە بگرێت کە قەبارەیان 0.3 مایکرۆنە.

ئەم فلتەرانە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە پاککەرەوەکانی هەوا، گسکی کارەبایی و سیستمی فێنککەرەوە و گەرمکەرەوەی ماڵاندا بەکاردەهێنرێن بۆ باشترکردنی کوالێتیی هەوای ناوماڵ.

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک: ژەمی ئێوارە زووتر بخورێت و ماوە بمێنێت بۆ خەوتن
تەندروستی21-11-2026

پسپۆڕێک: ژەمی ئێوارە زووتر بخورێت و ماوە بمێنێت بۆ خەوتن

زانکۆی سیئۆل: خواردنی زیاتر لە دوو ژەم خۆراکی پڕ شەکر لە هەفتەیەکدا مەترسیی شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات
تەندروستی21-11-2026

زانکۆی سیئۆل: خواردنی زیاتر لە دوو ژەم خۆراکی پڕ شەکر لە هەفتەیەکدا مەترسیی شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکات

کۆمەڵەی پزیشکانی منداڵان لە ئەمریکا: هۆکاری بۆماوەیی ئەگەری تووشبوون بە میزبەخۆداکردن لە منداڵاندا 70% زیاد دەکات
تەندروستی21-11-2026

کۆمەڵەی پزیشکانی منداڵان لە ئەمریکا: هۆکاری بۆماوەیی ئەگەری تووشبوون بە میزبەخۆداکردن لە منداڵاندا 70% زیاد دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە