کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

شەڕی ئێران یەکێک لە بابەتە گەرمەکانی هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکایە

دیار کوردە

دیار کوردە

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دیار کوردە
دیار کوردە22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا داتای 1.2 ملیۆن کەس لە بەلجیکا دەدزرێت
جیهان26-11-2026

لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا داتای 1.2 ملیۆن کەس لە بەلجیکا دەدزرێت

لە میسر تانکەرێکی سووتەمەنی گڕی گرت و 30 کەس گیانیان لەدەستدا
جیهان25-11-2026

لە میسر تانکەرێکی سووتەمەنی گڕی گرت و 30 کەس گیانیان لەدەستدا

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: سەرکردە سیاسییەکانی عێراق دەبێت بەرپرسیارێتیی خۆیان جێبەجێبکەن
جیهان25-11-2026

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: سەرکردە سیاسییەکانی عێراق دەبێت بەرپرسیارێتیی خۆیان جێبەجێبکەن

رووداو دیجیتاڵ

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکا لە 3ی نۆڤەمبەر، ململانێی نێوان واشنتن و تاران بووەتە یەکێک لە پرسە سەرەکییەکان کە کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکە و چارەنووسی زۆرینەی کۆنگرێس دادەنێت.

لە 3ی نۆڤەمبەر، هەڵبژاردنی ناوخولیی ئەمریکا (میدتێرم) بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا چارەنووسی کۆنگرێس یەکلایی دەبێتەوە. بەهۆی گرژییەکانی پەیوەست بە ئێران و چەندین قەیرانی دیکەوە، ئەم هەڵبژاردنە بایەخێکی زۆری لەناوخۆی ئەمریکا و لەسەر ئاستی جیهانیش پەیدا کردووە.

پرسی ئێران بووەتە بابەتی ڕۆژانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، و ئەندامانی کۆنگرێس لە هەردوو حیزبی کۆماری و دیموکرات. شرۆڤەکاران پێیانوایە ئەم پرسە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەبێت.

رۆز هاریسن، لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆ بە رووداوی گوت، ''پێموایە شەڕەکە، لەپاڵ پرسەکانی تری سیاسەتی دەرەوە وەک پێناسەی گومرگی، وای لە سەرۆک کردووە ناپەسەندبێت و لایەنگرەکانی کەمببنەوە.''

هاریسن، ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەگەر ئێرانییەکان وا بڕوا بکەن کە شەڕ راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکان دەستپێدەکات، ''رەنگە دەستپێشخەری بکەن و هێرشێک لە ناوچەکەدا ئەنجام بدەن'' بۆ ئەوەی زیان بە دۆناڵد ترەمپ بگەیەنن لە هەڵبژاردنەکاندا.

پێشبینی دەکرێت دیموکراتەکان بتوانن زۆرینەی ئەنجومەنی نوێنەران یان هەردوو ئەنجومەن (نوێنەران و پیران) بەدەستبهێنن، ئەمەش سەرئێشەیەکی گەورە بۆ ئیدارەی ترەمپ دروست دەکات، چونکە رێگە نادەن بە ئاسانی بڕیاری شەڕ بدات و دەسەڵاتەکانی سنووردار دەکەن.

د. جەیسن کامبێڵ، لێکۆڵەر لە پەیمانگەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بەرپرسی پێشوو لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، پێیوایە، ''ئەگەر دیموکراتەکان یەکێک یان هەردوو ئەنجومەنەکە ببەنەوە، یەکەم کاری دەستبەجێیان ئەوە دەبێت پرسیار لەسەر پێداویستی و سەرچاوەکانی ئەم شەڕە بکەن.''

کامبێڵ، دەشڵێت، ''تەنانەت لەوانەیە کۆنگرێس هەنگاو بنێت بۆ ئەوەی لانی کەم ئەو بودجەیەی بۆ بەڕێوەبردنی شەڕەکە تەرخانکراوە سنووردار بکات.''

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 3ی نۆڤەمبەر بڕیار دەدات کە کام حیزب، کۆماری یان دیموکرات، دەبێتە حاکمی کۆنگرێس. دیموکراتەکان گەشبینن بە بردنەوە، لە کاتێکدا کۆمارییەکان هەوڵی زۆر دەدەن بۆ رێگریکردن لەمە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا داتای 1.2 ملیۆن کەس لە بەلجیکا دەدزرێت
جیهان26-11-2026

لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا داتای 1.2 ملیۆن کەس لە بەلجیکا دەدزرێت

لە میسر تانکەرێکی سووتەمەنی گڕی گرت و 30 کەس گیانیان لەدەستدا
جیهان25-11-2026

لە میسر تانکەرێکی سووتەمەنی گڕی گرت و 30 کەس گیانیان لەدەستدا

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: سەرکردە سیاسییەکانی عێراق دەبێت بەرپرسیارێتیی خۆیان جێبەجێبکەن
جیهان25-11-2026

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: سەرکردە سیاسییەکانی عێراق دەبێت بەرپرسیارێتیی خۆیان جێبەجێبکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە