کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

لە واشنتن، کوردستان وەک نموونەی پێکەوەژیان خرایەڕوو؛ "پێویستە ئەمریکا زیاتر بایەخی پێبدات

دیار کوردە

دیار کوردە

14-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دیار کوردە
دیار کوردە14-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا داتای 1.2 ملیۆن کەس لە بەلجیکا دەدزرێت
جیهان26-11-2026

لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا داتای 1.2 ملیۆن کەس لە بەلجیکا دەدزرێت

لە میسر تانکەرێکی سووتەمەنی گڕی گرت و 30 کەس گیانیان لەدەستدا
جیهان25-11-2026

لە میسر تانکەرێکی سووتەمەنی گڕی گرت و 30 کەس گیانیان لەدەستدا

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: سەرکردە سیاسییەکانی عێراق دەبێت بەرپرسیارێتیی خۆیان جێبەجێبکەن
جیهان25-11-2026

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: سەرکردە سیاسییەکانی عێراق دەبێت بەرپرسیارێتیی خۆیان جێبەجێبکەن

رووداو دیجیتاڵ 

لە پانێڵێکی تایبەتدا لە زانکۆی ئەمریکی لە واشنتن، هەرێمی کوردستان وەک نموونەیەکی سەرکەوتووی پێکەوەژیانی ئایینی و ئیتنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خرایەڕوو و پسپۆڕان داوایان کرد کە ئەمریکا بایەخی زیاتر بەو ئەزموونە بدات و پشتیوانییەکانی بۆ بەهێزتر بکات.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە لەلایەن دەستپێشخەریی ئاشتیی جیهانیی کوردییەوە ڕێکخرابوو، پانێڵستەکان بەراوردی دۆخی هەرێمی کوردستانیان بە ناوچەکانی دیکەی عێراق و وڵاتانی دراوسێ کرد. جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە ئەمریکا و رۆژئاوا بایەخێکی ستراتیژیی زیاتر بە هەرێمی کوردستان بدەن، چونکە کوردستان تەنیا هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمریکا نییە، بەڵکو پەناگەیەکی ئارامیشە بۆ پەنابەران، ئاوارەکان و پێکهاتە جیاوازەکان.

نەدین مەیێنزا، بەرپرسی پێشووی کۆمیسیۆنی ئازادییە ئایینییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە پانێڵەکەدا ڕایگەیاند، "ئەمریکا هێشتا دەتوانێت رۆڵێکی گەورە لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستاندا بگێڕێت. ئەوان هەمیشە رووبەڕووی هەڕەشەی زۆر دەبنەوە و دراوسێی سەختیان هەیە. پێموایە زۆر باش دەبێت ئەگەر ئەمریکا سیستمی بەرگری لە دژی هێرشەکانی ئێران دابین بکات و لە بەهێزکردنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتیدا بەردەوامبێت."

پانێڵەکە ژمارەیەک قوتابی، مامۆستای زانکۆ و میوانی دیکەی لەخۆگرتبوو. بەشداربووان گرنگیی ئەم جۆرە گفتوگۆیانەیان بۆ ناساندنی زیاتری پرسی کورد و ئەزموونی پێکەوەژیان لە کوردستان دووپاتکردەوە.

کاریس کامبێرا، یەکێک لە بەشداربووان، گوتی: "پێموایە کۆنفرانسەکە زۆر باش بوو، تیشکی خستە سەر هەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی هاوکاریکردنی ناوچەکە. کەسانی زۆر باشی پێکەوە کۆکردەوە بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و قووڵکردنەوەی گفتوگۆکان. هیوادارم بتوانین هەنگاوی باشبنێین و خۆشبەختی بۆ کوردستان بهێنین."

فلینت ئارسەر، بەشداربوویەکی دیکە، تێڕوانینی خۆی خستەڕوو و گوتی: "ئەوەی من لەم کۆنفرانسە تێیگەیشتم ئەوەیە کە هێشتا ناڕوونییەکی زۆر لەنێو حکومەتی ئەمریکا و دامەزراوەکانیدا هەیە سەبارەت بە تێڕوانینی ئێستا و داهاتووی بۆ کورد و کوردستان. ئەمریکا هەوڵدەدات بڕیار لەسەر ئەوە بدات کە ئەجێنداکەی چییە و تاوەکو چ ئاستێک دۆسیەی کورد لەو ئەجێندایەدا جێگەی دەبێتەوە."

دەستپێشخەریی ئاشتیی جیهانیی کوردی ساڵانە لە زانکۆی ئەمریکی و شوێنەکانی دیکەی واشنتن چەندین چالاکیی هاوشێوە ڕێکدەخات، بە ئامانجی بایەخدانی زیاتر بە پرسی کورد و ناساندنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا داتای 1.2 ملیۆن کەس لە بەلجیکا دەدزرێت
جیهان26-11-2026

لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا داتای 1.2 ملیۆن کەس لە بەلجیکا دەدزرێت

لە میسر تانکەرێکی سووتەمەنی گڕی گرت و 30 کەس گیانیان لەدەستدا
جیهان25-11-2026

لە میسر تانکەرێکی سووتەمەنی گڕی گرت و 30 کەس گیانیان لەدەستدا

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: سەرکردە سیاسییەکانی عێراق دەبێت بەرپرسیارێتیی خۆیان جێبەجێبکەن
جیهان25-11-2026

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: سەرکردە سیاسییەکانی عێراق دەبێت بەرپرسیارێتیی خۆیان جێبەجێبکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە