کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

گرووپە چەکدارەکانی عێراق دژی سەردانی زەیدین و بەغداش چاوی لە 15 رێککەوتنی نوێیە لەگەڵ ئەمریکا

مستەفا گۆران

مستەفا گۆران

15-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مستەفا گۆران
مستەفا گۆران15-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات
عێراق19-11-2026

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات

بە فەرمانی زەیدی هێزە عێراقییەکان تاوەکو کاتێکی نادیار خرانە ئامادەییەوە
عێراق19-11-2026

بە فەرمانی زەیدی هێزە عێراقییەکان تاوەکو کاتێکی نادیار خرانە ئامادەییەوە

جورف نەسر؛ ئاڵنگارییەکەی عەلی زەیدی و هەڵوێستی حیزبوڵڵا
عێراق19-11-2026

جورف نەسر؛ ئاڵنگارییەکەی عەلی زەیدی و هەڵوێستی حیزبوڵڵا


رووداو - دیجیتاڵ

لەگەڵ سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ واشنتن و کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق دژایەتیی خۆیان بۆ سەردانەکە راگەیاند و جەختیان کردەوە کە چەکەکانیان دانانێن. بڕیارە لە سەردانەکەدا 15 رێککەوتنی گرنگی ئابووری و وزە واژۆ بکرێن، بەڵام پرسی چەک و گرووپە چەکدارەکان تەوەرێکی ئاڵۆزی گفتوگۆکان دەبێت


ئەو بەشەی "بەرەی مقاومە" کە تاوەکو ئێستا چەکەکانیان رادەستی دەوڵەت نەکردووە، نەک هەر دژی رێککەوتنە ئەمنی و سیاسییەکانن، بەڵکو رێککەوتنە ئابوورییەکانیش وەک "داگیرکاریی ئابووری" ناو دەبەن. تەنانەت ئەو گرووپانەی حەشد کە پشتیوانی لە عەلی زەیدی دەکەن، نیگەرانیی خۆیان لە زیادبوونی هەژموونی ئەمریکا لە عێراق نەشاردووەتەوە.

حوسام روبەیعی، گوتەبێژی هاوپەیمانی خەدەمات (سەر بە کەتائیبی ئیمام عەلی) بە رووداوی راگەیاند: "پێویستە چارەسەری ئەم بابەتە نیشتمانی و ناوخۆیی بێت و نابێت دەستی دەرەکیی تێدابێت. پێویستە حکومەتی عێراق بە ئیرادەی خەڵک ئەم بارودۆخە چارەسەر بکات."

هاوکات، حامد موسەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بەدر، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان پشتیوانی لە سەروەریی عێراق دەکەن و گوتی: "ئومێدەوارین سەردانەکە سەرکەوتوو بێت، بە مەرجێک ئەمریکا پابەند بێت بە داواکارییە نیشتمانییەکانی عێراق وەک پاراستنی سەروەری؛ ئێمە رەتیدەکەینەوە عێراق ببێتە گۆڕەپانی دژایەتییەکان لەکاتێکدا گرژی لە ناوچەکەدا هەیە."

15 رێککەوتنی جیاواز و چاوی بەغدا لە کۆمپانیا ئەمریکییەکانە لە رووە ئابوورییەکەوە، حکومەتی عێراق دەیەوێت لە رێگەی 15 رێککەوتنی جیاوازەوە، گەورە کۆمپانیاکانی ئەمریکا لە کەرتەکانی ژێرخان و وزەدا پەلکێشی عێراق بکات. عامر عەبدولجەبار، پەرلەمانتار، جەخت لە گرنگیی ئەم پەیوەندییە دەکاتەوە و دەڵێت: "ئێمە پێویستمان بە کردنەوەی پەیوەندیی ئابووری و ئەمنی هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات، بەڵام دەبێت رێککەوتنەکان بە جۆرێک بن کە بەرژەوەندیی هەردوو وڵات بپارێزن."

نەوتی عێراق و هەژموونی واشنتن ئێستا داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق لەژێر کۆنتڕۆڵی واشنتندایە و دەچێتە بانکی ناوەندیی ئەمریکا. بەغدا چاوەڕوانە لە رێگەی هێنانی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک (شیڤرۆن، هاڵیبێرتن، HKN و KBR)، رۆڵی ئەمریکا لە دۆزینەوە و بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتدا زیاتر بکات، ئەمەش هەنگاوێکە کە گرووپە چەکدارەکان بە گومانەوە لێی دەڕوانن.

تەوەرە سەرەکییەکانی سەردانەکەی زەیدی بۆ ئەمریکا:

  - پرسی چەک: چارەنووسی گرووپە چەکدارەکان و داماڵینی چەک.
  - ئابووری: واژۆکردنی 15 رێککەوتن لە کەرتە جیاوازەکاندا.
  - وزە: هێنانی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت و گاز بۆ عێراق.
  - سەروەری: پاراستنی عێراق لە ململانێ هەرێمییەکان.

ئەم سەردانە لە کاتێکی هەستیاردایە کە عێراق لە نێوان گوشاری گرووپە چەکدارە ناوخۆییەکان و پێویستیی وڵاتەکە بە پشتیوانیی ئابووری و سیاسیی ئەمریکا، لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدایە.

بابەتی پەیوەندیدار

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات
عێراق19-11-2026

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات

بە فەرمانی زەیدی هێزە عێراقییەکان تاوەکو کاتێکی نادیار خرانە ئامادەییەوە
عێراق19-11-2026

بە فەرمانی زەیدی هێزە عێراقییەکان تاوەکو کاتێکی نادیار خرانە ئامادەییەوە

جورف نەسر؛ ئاڵنگارییەکەی عەلی زەیدی و هەڵوێستی حیزبوڵڵا
عێراق19-11-2026

جورف نەسر؛ ئاڵنگارییەکەی عەلی زەیدی و هەڵوێستی حیزبوڵڵا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە