رووداو-ئاکرێ
هاوینەهەواری سیپەی ئاکرێ یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییەکانی دهۆک کە تەنیا لە دووەم رۆژی جەژن نزیکەی 4 هەزار گەشتیار روویان تێکردووە.
لە سیپە تاڤگەیەکی سەرنجڕاکێش و پڕ ئاو لە بەرزایی و ناو سەوزاییەکی چڕەوە دێتە خوارەوە، بە درێژایی رێڕەوی ئاوەکە رێستورانت، کافیتریا و شوێنی دانیشتن بۆ پێشوازی لە گەشتیار هەن کە هەمووی جمەی دێت لە گەشتیار.
بەشێکی زۆر لەو گەشتیارانەی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان چوونەتە شوێنەگەشتیارییەکانی پارێزگای دهۆک و لە دوو رۆژی یەکەمی جەژندا نزیکەی 30 هەزار گەشتیار چوونەتە ئەو پارێزگایە.



