چاوەڕێدەکرێت ئەمساڵ لە ئاکرێ زیاتر لە 650 تۆن هەنجیر بەرهەمبهێندرێت کە 20% زیاترە لە ساڵی رابردوو.
جووتیارانی ناوچەکە دەڵێن، لە ئاکرێ زیاتر لە 10 جۆری جیاوازی هەنجیر بەرهەمدەهێندرێن و، بەهۆی کەشوهەوای گونجاو و ئەزموونی جووتیاران لە چاندنی هەنجیر، تام و بۆنی هەنجیری ئاکرێ جیاوازە، بەم هۆیەشەوە ئەمساڵیش نرخەکەی لە بازاڕدا دووهێندەی هەنجیری هاوردەکراو و ناوچەکانی دیکەی کوردستانە.
هەنجیری ئاکرێ بە ناسراوترین هەنجیری باشووری کوردستان لەقەڵەمدەدرێت، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، لە ئاکرێ زیاتر لە 25 هەزار داری هەنجیر هەن.
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار



