کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان

news

پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە لەبارەی دۆخی سلێمانی

دەرباز ساڵح

دەرباز ساڵح

12-05-2018
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دەرباز ساڵح
دەرباز ساڵح12-05-2018

بابەتی پەیوەندیدار

گرژی لەنێوان هاندەرانی یانەکانی هەولێر و دهۆک دروستبوو
وەرزش20-11-2026

گرژی لەنێوان هاندەرانی یانەکانی هەولێر و دهۆک دروستبوو

سوپای پاسداران: مین لە تەنگەی هورمز بە کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتدا تەقییەوە و گڕی گرت
ئێران20-11-2026

سوپای پاسداران: مین لە تەنگەی هورمز بە کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتدا تەقییەوە و گڕی گرت

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: یەکەمجارە لە مێژوودا ئێران ناتوانێ نەوت بفرۆشێ
جیهان20-11-2026

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: یەکەمجارە لە مێژوودا ئێران ناتوانێ نەوت بفرۆشێ

رووداو - هەولێر

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا داوادەكات تەقەکردن لە بارەگای حیزبەکان له‌ سلێمانى رابگیرێت و، ئارامی شارەکە تێکنەدرێت.

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "زۆر دڵتەنگین بەرامبەر تێكدانی ئاراميی شاری سلێمانی، بۆ ئەو مەبەستە داوادەكەین دەستبەجێ تەقەكردن لە بارەگای حیزبەكان رابگیرێت و، هێزە ئەمنییەكان بەرپرسیارێتيی خۆیان ئەنجامبدەن و بارەگا و بنكەی هەموو لایەنەكان بپارێزن".

سەرۆکوەزیران بەپێویستی دەزانێت هەموو لایەنەكان دان بەخۆیاندا بگرن و، بە رێگەی یاسایي سكاڵاكانیان بگەیێننە كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لەسەر هەر گومانێك كە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هەیانە و، بە هەموو شێوەیەك رەچاوی هێمنی و ئاسایشی كۆمەڵایەتيی خەڵكی سلێمانی بكەن.

دوای ئەوەی هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنیان لە سلێمانی رەتکردەوە و رایانگەیاند، سیستەمی ئەلیکترۆنی دەستکاریکراوە و داوایانکرد دەنگەکان بە دەست بژمێردرێنەوە، سەتان دەنگدەری گۆڕان روویان لە گردەکە کرد و داوایان کرد بزووتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی هەبێت، دواتر بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر گردەکە، کۆمەڵێک چەکداریش هەڵیانکوتایە سەر بارەگای هاوپەیمانی.

میدیای فەرمیی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بە فەرمانی لاهور شێخ جەنگی بە چەکی قورس هێرشکراوەتە سەر گردی زەرگەتە و دەنگی تەقەیەکی زۆر دەبیسترێت. داواشی لە خەڵکی سلێمانی کرد گردەکە و گۆڕی نەوشیروان مستەفا لە هێرشی یەکێتی بپارێزن، بەڵام لە تووندوتیژی دووربکەونەوە و پەنا بۆ چەک نەبەن، دوای ئەو پەیامەش سەتان لایەنگری گۆڕان روویان لە گردەکە کرد و پشتێنەیەکی مرۆییان بەدەوری گردەکەدا دروستکرد.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

بابەتی پەیوەندیدار

گرژی لەنێوان هاندەرانی یانەکانی هەولێر و دهۆک دروستبوو
وەرزش20-11-2026

گرژی لەنێوان هاندەرانی یانەکانی هەولێر و دهۆک دروستبوو

سوپای پاسداران: مین لە تەنگەی هورمز بە کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتدا تەقییەوە و گڕی گرت
ئێران20-11-2026

سوپای پاسداران: مین لە تەنگەی هورمز بە کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتدا تەقییەوە و گڕی گرت

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: یەکەمجارە لە مێژوودا ئێران ناتوانێ نەوت بفرۆشێ
جیهان20-11-2026

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: یەکەمجارە لە مێژوودا ئێران ناتوانێ نەوت بفرۆشێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە