رووداو - هەولێر
کاژێر 06:00 پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەبێ هیچ درێژکردنەوەیەک لە باشووری کوردستان و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق کۆتاییهات.
تۆڕی میدیایی رووداو سات بە سات نوێترین ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە.
بەڕێوەبەری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر رایگەیاند، "پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەولێر بە سەرکەوتووی کۆتاییهات و سەرجەم بنکەکانیش لە کاژێر 18:00 داخران و هیچ ماوەیەکیش درێژنەکرایەوە".
عەلی قادر، بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دوای داخرانی بنکەکانی دەنگدان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "لە سەرجەم بنکەکان دەنگ درا و کەمترین کێشە لە پرۆسەکەدا هەبوو، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی پرۆسەکە بە سەرکەوتووی کۆتایی بێت". راشیگەیاند: "قەوارە سیاسییەکان ئەمشەو دەتوانن سەرجەم ئەنجامەکان وەربگرنەوە".
چاوەڕوانبن کەمێکی دیکە دەستپێدەکەین، دەنگی سەرجەم حیزبەکان بەپێی پارێزگاکان بڵاودەکەینەوە..



.webp&w=3840&q=75)