رووداو- سلێمانی
كۆڕی شانۆی با، سەرقاڵی پڕۆڤەی نوێترین بەرهەمی شانۆیین كە تێكستەكەی سەدەیەك لەمەوبەر نووسراوە، شانۆگەرییەكەش لە مانگی ئاداری ئەمساڵ نمایش دەكرێ.
رەنج مستەفا، دەرهێنەری شانۆگەرییەكە بە (رووداو)ی راگەیاند، شانۆگەریی (دوژمنی گەل) كە لە نووسینی نووسەری ناوداری نەرویجی هێنریك ئێپسنە، هەشت ئەكتەر تێیدا بەشدار دەبن.
شانۆگەریی دوژمنی گەل یەكێكە لە ناودارترین دەقە شانۆییەكانی ئێپسن كە تێیدا رەخنەی توند ئاراستەی بیر و نەریتی باوی ئەوكاتی كۆمەڵگەی نەرویجی دەكات.



