رووداو- سلێمانی
هونەرمەند شوان عەتوف كۆتایی بە وێنەگرتنی كورتە فیلمی دەلاك و دونیا هێنا و لە مانگی داهاتووشەوە دەست بە وێنەگرتنی كورتە فیلمی مانگ و زیندان دەكات.
شوان عەتوف بە (رووداو)ی راگەیاند "وێنەگرتنی كورتە فیلمی دەلاك و دونیا لە شاری سلێمانی تەواو بووە و مانگێكی دیكە ئامادە دەبێت بۆ نمایش، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووشەوە دەست بە وێنەگرتنی كورتە فیلمی مانگ و زیندان دەكەین، دواتریش كورتە فیلمی مینا پێدەكەنێت".
ئەو سێ كورتە فیلمە، لەچوارچێوەی پڕۆژەیەكی گەورەی هونەریدایە كە شوان عەتوف وەكو دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر لەماوەی ساڵانی 2016-2018 تەواویان دەكات.



