رووداو - هەولێر
کەشتيی نیکۆڵای کۆزنیتسۆڤ، کەشتییەکی جەنگی و فڕۆکە هەڵگری رووسی کاریگەرە و ساڵی 1983 دەستکراوە بە دروستکردنی و ساڵی 1985 خراوەتە خزمەتی سەربازی و خرایە دەریا.
درێژی کەشتيی نیکۆڵای کۆزنیتسۆڤ 300 مەتر و پانییەکەشی 73 مەترە.
تاقمی کەشتیوانی کەشتيی نیکۆڵای کۆزنیتسۆڤ لە 1960 دەریاوان پێکدێت و 626 کارمەندی هێزی ئاسمانی لەسەر کەشتییەکەن.
رووبەری سەرەوەی کەشتییەکە، کە راڕەوی فڕین و نیشتنەوەی فڕۆکەکانە 14700 مەتر دووجایە و توانای هەڵگرتنی 67500 تۆنی هەیە.
فڕۆکەکانی سوخۆی 27 و 33، هەروەها میگ 29 لەسەر کەشتییەکەن و بەرەو دەریای ناوەڕاست بەڕێگاوەیە.
بزووێنەری کەشتییەکە دوکەڵێکی رەش دەردەدات، کە زۆر لێکچوویە لە شێوازی ئەو کەشتیانەی کلاسیکانەی، کە سەردەمی پێشوو بە خەڵووز کاریان دەکرد.



