رووداو - خازر
قۆناخی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بەسەرکەوتووی کۆتاییهات و مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانی لە خازر سەركەوتنی قۆناخی یەكەمی شەڕی موسڵی راگەیاند و گوتی "پێشمەرگە گورزی كوشندەی لە داعش داوە و زیاتر لە 200 کیلۆمەتر چوارگۆشە رزگارکراوە".
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 17-10-2016، قۆناخی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ، بە بەشداری سوپاسی عێراق و هێزی پێشمەركە دەستیپێكرد و تونرا نۆ گوند کۆنترۆڵبکرێتەوە.

.jpeg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
