رووداو - هەولێر
کردنەوەی دوانزەیەمین پێشانگای نێوەدەوڵەتی هەولێر هاوکاتە لەگەڵ سازدانی کۆڕبەندی ئابووری ژورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان، سەرباری قەیرانی دارایی، لەم پێشانگایەدا 23 جۆر کاڵای خۆراکی و کشتوکاڵی نمایشکراون، کە چاوەڕوان دەکرێت بە رکابەری نرخی کاڵاکان خێر و بێرەکەی بۆ هاونیشتمانیان بێت.



